ماوه‌ى سێ رۆژه فرۆكه به‌سه‌ر ئاسمانى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین دا ده‌سورێته‌وه، كه قه‌زاكه پێگه‌ى به‌هێزى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى یه، به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن"فرۆكه‌كان سه‌ربازین."
عه‌لى حسێنى وته‌بێژى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئه‌و فرۆكانهى به‌سه‌ر ئاسمانى خورماتودا ده‌سورێنه‌وه، نازانین فرۆكه‌ى چى وڵاتێكن."
فرۆكه‌خانه‌ى سدیق، كه فرۆكهخانهیهكى سه‌ربازى یه و دەکەویتە ١٥ کیلومێتری رۆژئاواى قه‌زاى خورماتوه‌وه، له‌ئێستادا هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى تێدایه و به‌پێى زانیاریه نافه‌رمیه‌كان، ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌و فرۆكه‌خانه.
شه‌لال عه‌بدول قایمقامى پێشوى قه‌زاى خورماتو، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"به‌پێى هه‌ندێك زانیارى، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئاگادار كرابوونه‌وه كه ده‌بووایه رۆژى 15 ى ئه‌م مانگه له كاتژمێر 5 ى ئێواره فرۆكه‌خانه‌ى سدیق جێبهێڵن."
هەروەها گوتیشى"تائێستا فرۆكه‌خانه‌كه حه‌شدى شه‌عبى تێدایه، بۆیه له ناو خه‌ڵكدا وا بڵاوبووه‌ته‌وه، فرۆكه‌كان ئه‌مه‌ریكین و چاودێرى سه‌ربازگه‌ى سدیق ده‌كه‌ن."
لاى خۆیه‌وه عه‌لى حسێنى وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، وێراى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له فرۆكه‌خانه‌ى سدیق، نكۆڵى له‌وه‌شكرد ئاگادار كرابێتنه‌وه بۆ چۆڵكردنى.