Accessibility links

سەرۆکی چین دەڵێت وڵاتەکە ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکادا کاربکات لەسەر ناکۆکییەکان


سەرۆکی چین شی جین پینگ وتی چین ئامادەیە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ئەمەریکادا مامەڵە لەگەڵ ناکۆکییەکانی نێوانیان بکات، ئەمەش بەر لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کە لەڕێی ڤیدیۆوە دەبێت.

لە نامەیەکدا کە لەلایەن باڵیۆزی چین لە ئەمەریکا کین گانگەوە خوێندرایەوە لەمیانەی ئێوارە خوانێکی لیژنەی نیشتیمانی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە واشنتن، شی وتی چین ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە و جیهان هاریکاریی بکات.

هێشتا بەرواری کۆبوونەوەکەی نێوان شی و بایدن ڕانەگەیەندراوە، بەڵام کەسێک کە نزیکە لە بابەتەکەوە وتی واپێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG