Accessibility links

چین ڕەخنە لە پلانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان دەگرێت بۆ پشکنینی تاقیگەکانی وهان


چین وتی پێشنیارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ پشکنینی تاقیگەکانی چین وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە " بێڕێزی و لوتبەرزییە بەرامبەر زانست."

هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی قۆناغی دووەمی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتیەکان پشکنینی تاقیگەکانی چینیش دەگرێتەوە، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی فشارەکانی ئەمەریکاوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لە تاقیگەیەکی تەکنەلۆجیای زیندەزانی لە وهان.

پێشنیارەکە کە لەلایەن بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆسەوە داڕێژراوە " پشکنینی ئەو تاقیگە و ناوەندی توێژینەوانە دەگرێتەوە کە لەو ناوچانەدان بۆ یەکەمین جار لە مانگی دوانزەی ساڵی 2019 حاڵەتەکانی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە تیادا دەرکەوت." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ شاری وهانی چین.

بەڵام جێگری وەزیری تەندروستی چین ژێنگ یین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " توشی سەرسوڕمان بووە " بەو پلانە، وتیشی " بێڕێزیی و لوتبەرزییە بەرامبەر زانست."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG