زاگرۆس هیوا وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌جه‌كه له‌ڕێگای ده‌نگی ئه‌مریكاوه وه‌ڵامی وته‌كانی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه كه له‌ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" جموجۆڵ و چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه بوونی ئه‌و جهكدارانه ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بۆردومانی خاكی هه‌رێمی كوردستان بكات."
زاگرۆس هیوا ده‌ڵێت" له‌ڕێگای ده‌نگی ئه‌مریكاوه ده‌مانه‌وێت په‌یامێك بۆ ڕای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شه‌ڕێكی جیهانی مه‌زن له ئارادایه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵده‌دات "باشور و ڕۆژئاوای كوردستان داگیر بكات" وه سنوره‌كانی خۆی بباته‌وه كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، هه‌ربۆیه سه‌ره‌تا ویستی له‌ڕێگای داعشه‌وه ئه‌مه بكات ته‌نانه‌ت كونسڵی خۆی له موسڵ چۆڵ نه‌كرد، به‌ڵام كه داعش له‌سه‌رده‌ستی كورد و هاوپه‌یمانان شكستی هێنا ئه‌مجاره توركیا بۆ خۆی كه‌وتۆته شاڵاوی داگیكردنی كوردستان، ئه‌مه چه‌واشه‌كارییه‌كی مه‌زنه ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه كه هێزه كوردییه‌كان له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان له‌دژی یه‌ك به‌كاربهێنێت یه‌ك به‌یه‌ك له‌ناوییان ببات بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت وته‌بێژه‌كه‌ی (سه‌فین دزه‌یی) نه‌كه‌وێته ناو " ئه‌م پیلانه چه‌په‌ڵه‌وه له‌سه‌ر ناوی گه‌ل و حكومه‌تی باشوری كوردستان هه‌مان قسه‌كانی ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌كات، توركیا به‌ر له په‌كه‌كه دژی كورد بووه، بۆیه په‌كه‌كه هه‌م له‌باكور، هه‌م له‌باشور دژی توركیا ده‌وه‌ستێته‌وه."
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌ی وتبوو"هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خۆی و حكومه‌تی خۆی هه‌یه ناكرێت وه مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه یا هه‌ر هێزێكی تر هه‌رێمی كوردستان نیه به‌ڵكو شوێنی تره ناكرێت هێزێك له‌ده‌ره‌وه بێت كه بۆ ئامڕازێك دروستكرابێت بێته هه‌رێمی كوردستان موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر ئه‌و هێزه سیاسیه ڕه‌سه‌نانه‌ی هه‌رێمدا بكات كه، حه‌فتا ساڵ، په‌نجا-چل، سی، ساڵ خه‌باتیان هه‌یه، مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه هه‌رێمی كوردستان نیه شوێنی تره."
وته‌بێژه‌كه‌ی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند" ئه‌و دوژمنكارییانه‌ی توركیا ده‌یكات دژ به‌كورد هی ئه‌وه‌نیه گرێدراوی بونی په‌كه‌كه بێت به‌ڵكو ئه‌وه پێش په‌كه‌كه‌ش هه‌بووه ئه‌وه واده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی قڕكردنه ئێمه تێكۆشان بكه‌ین."
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكردبوو" " پێویسته ڕای گشتی چ له‌ناوخۆ چ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه له ڕێگری كردن له‌خه‌ڵك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ڕابردووی عیراق( به‌عس) "
به‌ڵام زاگرۆس هیوا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و هێزه‌ی ڕێگری ده‌كات له ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی شه‌نگال، پارتی دیموكراتی كوردستانه، ئه‌مه‌ی بۆ شه‌نگال ده‌وترێت به‌هه‌مان شێوه بۆ شوێنه‌كانی تریش هه‌یه پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كوشتاری خه‌ڵكی بێ تاوان له‌ڕێگای فڕۆكه‌كانی توركیاوه بێده‌نگه ته‌نانه‌ت شه‌رمنانه‌ش لێدوانێك نادات، په‌كه‌كه هیچ ڕێگرییه‌ك ناكات كه‌خه‌ڵك بێن گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌و لێدوانانه‌یه كه پاكانه بۆ حكومه‌تی توركیا ده‌كات كه وه‌رن زۆرتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكوژن زۆرتر."
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاندبوو" هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێك و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه به‌سه‌دان قات دیموكراتی تر له په‌كه‌كه كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت ده‌كات، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وانه‌ی واز له په‌كه‌كه ده‌هێنن سه‌رییان ده‌بڕن،جا باسی دیموكراسیه‌ت بۆ كێ ده‌كه‌ن؟"
زاگرۆس هیوا ده‌ڵێت" ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كاری و ڕهشكردنن كه به‌هیچ جۆرێك نه‌سه‌لمێنراوه، به‌زمانی ده‌وڵه‌تی توركیا قسه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه دوره له‌ڕاستیه‌وه، هیوادارم پێكه‌وه هه‌مووان كێشه‌كان به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌گیانی نه‌ته‌وه‌یی پێكه‌وه ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه."
جێی باسه هه‌ریه‌كه له توركیا و ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی توركیا پاساوی بۆردومانه‌كانیان به‌وه هێناوه‌ته‌وه بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و جێگایانه‌ن و چالاكی سه‌ربازی دژی توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.