پۆلیسی سوید دەڵێت ئافرەتێک لە دوورگەی گۆتلاندی سوید بە چەقۆ کوژراوە، ڕووداوەکەش لەمیانەی فیستیڤاڵێکی ساڵانەی سیاسییدا بووە پێش هەڵبژاردنەکانی گشتی وڵاتەکە.
پۆلیس گوتی پیاوێک دەستبەسەرکراوە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت ئافرەتەکەی کوشتبێت. بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.
ڤیستیڤاڵی ساڵای سیاسی سوید هەزاران کەس بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت و سیاسییەکانی وڵاتەکەش وتار پێشکەش دەکەن و قسە لەگەڵ دەنگدەران و گەشتیاراندا دەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز