Accessibility links

زریانێکی زستانە ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمەریکا دەگرێتەوە و هەزاران کەس بێ کارەبا دەبن


زریانێکی گەورە لە سەرانسەری ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەمەریکایدا و کارەبای زیاتر لە 250,000 بەکارهێنەری لە میشیگان و ویسکانسێن بڕی، ئەمەش پێش سەرمایەکی توند کە پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی ناوچەکە ببێتەوە.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی PowerOutage.US کە چاودێری کارەبا بڕان و تۆمارەکانی دەکات لە ئەمەریکادا، نزیکەی 151,203 ماڵ و کار لە میشیگان بەبێ کارەبا ماونەتەوە.

لە ویسکانسێن 102,692 بەکارهێنەر بەبێ کارەبا ماونەتەوە.

ڕۆژی هەینی هێڵە ئاسمانییەکان زیاتر لە 7,600 گەشتییان لە سەرانسەری ئەمەریکادا دواخست، فڕۆکەکانیش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆهێری واشنتن ڕاگیران، ئەوەش بەهۆی با و بەفرەوە.

کەشوهەوای توند خشتەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی لە ویلایەتی ئایۆوا، ویلایەتێک کە تێیدا حزبی کۆمارییەکان پێشەنگایەتی دەکات، کەوتە ژێر کاریگەرییەوە. لەگەڵ هۆشدارییەکی بارانبارین کە زۆربەی ویلایەتی گرتەوە، نیکی هێلی، ڕۆن دیسانتیس و سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەموویان خشتەکانیان هەڵوەشاندەوە.

کەش و هەوا سەختەکە بە بیرهێنانەوەیەکە بۆ سەرماکەی مانگی دووی ساڵی 2021 کە ملیۆنان کەس لە تێکساس و ویلایەتەکانی دیکەی ناوەڕاستی ئەمەریکا بۆ چەندین ڕۆژ بەبێ کارەبا و ئاو و گەرمی مانەوە، هەروەها زریانێکی زستان لە مانگی دوانزەی ساڵی 2022 دا کە خەریک بوو ببێتە هۆی لە ناوبردنی سیستمەکانی کارەبا و گازی سروشتی لە نیوەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا.

ئەو زریانەی کە بەڕێوەیە، پێدەچێت ساردترین کەش و هەوا بێت لە مانگی دوانزەی ساڵی 2022 ەوە، ئەوەش بەپێی داتاکانی کۆمپانیای LSEG.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG