Accessibility links

لێکۆڵینەوەی مەیدانی شارەزایانی WHO لە وهانی چین دەستیپێکرد


ڕۆژی هەینی شارەزایانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چاوییان بە بەرپرسانی چین کەوت، ئەمەش پێش سەردانە مەیدانییەکانیان کە تیمەکانیان لە وهان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامی دەدەن، هەروەها سەردانی ئەو بازاڕی خواردنەش دەکەن کە باوەڕوایە لەوێوە ڤایرۆسەکە سەریهەڵدابێت.

کارە مەیدانییەکە دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات، ئەمەش لەنێوەندی نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە چۆنێتی گەیشتن بەو شوێنانە و تا چەندێک بەڵگەکان بەهێزن دوای ساڵێک لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە.

تیمەکە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکات و چاوییان بە زانا و هەندێک لە کارمەندەکانی بەشی فریاکەوتن دەکەوێت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتێکدا وتی " سەردانەکان سەرەتا ناوەندی وهان بۆ زانستی ڤایرۆسەکان و بازاڕی هوانان و تاقیگەی وهان دەگرێتەوە." باوەڕ وایە ئەو سێ شوێنە پەیوەندییان بە ڤایرۆسەکەوە هەبووبێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG