Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک بایدن ڕێز لە دادگای باڵا دەگرێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک بایدن کە هەوڵی تاکلایەنانە دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیارە " توندڕەوەکەی " دادگای باڵای ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی لەباربردن، هێشتا " ڕێز " لە دادگای باڵا دەگرێت.

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین ژان پیێر وتی بایدن بیر لە " چارەسەرێک " دەکاتەوە بۆ بارودۆخی دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی ئافرەتان بۆ لەباربردنی منداڵان، لەوانەش دەرکردنی فەرمانە تاکلایەنە سەرۆکایەتیەکان.

بەڵام ئاماژەی بە کاتێکی دیاریکراو نەدا بۆ دەرچوونی ئەو فەرمانانە و لە گرنگیی فەرمانەکانی کەمکردەوە و وتی " هیچ شتێک ناتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە ئەم بڕیارە دروستی کرد. تەنها ڕێگە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە ئەوەیە کە کۆنگرێس کارێک بکات."

وتیشی هێشتا سەرۆک بایدن ڕێز لە دەسەڵاتی دادگای باڵای ئەمەریکا دەگرێت.

وتی " کاتێک سەرۆک لێدوانیدا لەسەر بڕیاری دادگاکە، لێدوانەکەی سەبارەت بە بڕیارەکە بوو "، کە بڕیارێکی " توندڕەوانەیە ".

ڕۆژی شەممە سەرۆک بایدن دووبارە سەرکۆنەی بڕیارەکانی دادگای باڵای ئەمەریکای کرد، لەوانەش هەڵوەشاندنەوەی مافی لەباربردن و فراوانکردنی مافەکانی خاوەن چەکەکان. وتی " دادگای باڵا چەند بڕیارێکی زۆر خراپی داوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG