Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا


کۆشکی سپی
کۆشکی سپی

کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا، بەڵام ڕەتی کردەوە ڕاستەوخۆ لێدوان لەسەر تەقینەوەی سەر پردەکەی کرایمیا بدات.

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی بە پڕۆگرامی " This Week " ی کەناڵی ABC وت " لە ڕاستیدا هیچ شتێکی دیکەمان نیە بۆ وتن سەبارەت بە هەواڵی تەقینەوەکەی سەر پردەکە. ئەوەی دەتوانم پێتان بڵێم ئەوەیە کە بەڕێز پوتن ئەم جەنگەی دەستپێکرد و بەڕێز پوتن دەتوانێت ئەمڕۆ کۆتایی پێبهێنێت، تەنها بە کشاندنەوەی هێزەکانی لەو وڵاتەدا."

کیربی وتی هەردوولا پێویستە ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ گفتوگۆکردن و کۆتایی هێنان بە جەنگەکە، بەڵام پوتن هیچ ئارەزووییەکی بۆ ئەوە دەرنەخستووە.

وتی " بە پێچەوانەوە، لە ڕێی بانگکردنی سەدان هەزاران سەربازی یەدەگەوە، لە ڕێی لکاندنە سیاسییەکانەوە، یاخود لانیکەم هەوڵدانی بۆ لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکرانیا بە ڕووسیاوە، هەموو ئەو ئاماژانەی دەرخستووە کە جەنگەکە دوو هێندە دەکات."

وتیشی " لەبەر ئەوەیە ئێمە لە ڕاستیدا ڕۆژانە لە پەیوەندییداین لەگەڵ ئۆکرانییەکاندا و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی پشتیوانی ئاسایشی بۆ ئەو وڵاتە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG