کۆشـکی سـپی گرتنی شاری ڕومادی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به پاشه‌کشه‌یه‌ک ناودێرکرد و به‌ڵێـنی دا یارمه‌تی عێراقیـیه‌کان بدات له ڕزگارکردنیدا.
ئێرێک شوڵتز گوته‌بێژی کۆشـکی سـپـی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانی له هێزه عێراقیـیه‌کان ده‌کات به هێرشی ئاسـمانی و ڕاوێژکاری له‌شـکری، به‌ڵام نه‌یگوت ئایا ئه‌م پـێشڕه‌ویـیه‌ی داعش وه‌ها له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات سـتراتیژیـیه‌تی خۆی بگۆڕێت یان نا.
گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌زانێت شه‌ڕی دژی داعش درێژ خایه‌نه و له‌و نێوه‌دا سه‌رکه‌وتن و شکستیشی تیادا ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش کرد له ماوه‌ی که‌متر له سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو 32 هێرشی ئاسـمانی له ڕومادی ئه‌نجامدراوه، هه‌شت هێرشیان له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو بوون. گوتیشی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ڕومادی ڕزگارده‌کرێت.