Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک بایدن " حەز دەکات سەردانی ئۆکرانیا " بکات بەڵام لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن " حەز دەکات سەردانی ئۆکرانیا " بکات، بەڵام لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ ئەو تاوەکو ئەو سەردانە ئەنجام بدات. ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەردانی کیێڤی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا کۆبۆوە.

ساکی وتی کۆشکی سپی بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە، هەروەها تیشکی خستەسەر ئامانجی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن بۆ دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ و ڕەوانەکردنەوەی دیبلۆماتکارەکان بۆ ئەو وڵاتە.

ساکی وتی " دەزانم سەرۆک حەز دەکات سەردانی ئۆکرانیا بکات، بەڵام لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ ئەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG