Accessibility links

دیپلۆماتکارێکی باڵای چین جەخت لە داواکان دەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا


دیبلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی لە میانەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخدا گوتی سەبارەت بە قەیرانەکەی ئۆکرانیا، چین " نە دەستەوەستان بووە و نە سوتەمەنیشی کردووە بە ئاگرەکەدا "، بەردەوامیش داوای ئاشتی و گفتوگۆکردن دەکات.

بەڕێوبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارتی کۆمیونیستی چین وانگ یی گوتی " پێشنیاری ئەوە دەکەم هەمووان بە هێمنی بیر بکەنەوە سەبارەت بەوەی دەتوانین چی جۆرە هەوڵێک بدەین بۆ ڕاگرتنی ئەم جەنگە، بە تایبەتی هاوڕێیان لە ئەوروپا."

وانگ گوتیشی " هەندێک هێز هەن کە وادەردەکەوێت نەیانەوێت گفتوگۆ بکەن بۆ سەرکەوتن، یاخود بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە بە زوویی." بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا ئەو هێزانە کێن.

گوتی چین قەیرانی ئۆکرانیا لە بەڵگەنامەیەکدا دادەنێت کە تیایدا ئاماژە بەوە دەدات " دەبێت سەروەری خاکی سەرجەم وڵاتان ڕێزی لێبگیردرێت."

سەبارەت بە تایوانیش کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا گرژیی سەربازیی لەسەر تەنگەی تایوان نزیک بۆتەوە یاخود نا، وانگ وتی " هێزەکانی سەربەخۆیی " لەگەڵ ئاشتیدا ناگونجێن.

چین تایوانی دیموکراتخواز بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، تایوانیش دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە.

گوتی " ئەگەر بمانەوێت ئاشتی لە سەرانسەری تەنگەی تایواندا بپارێزین ئەوا دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دژایەتی سەربەخۆیی تایوان بکەین، دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە سیاسەتی یەک چین بپارێزین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG