Accessibility links

کرێملن دەڵێت چەکدارانی ڤاگنەر لەسەر یاخیبوونەکەیان سزا نادرێن


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند چەکدارانی ڤاگنەر لەسەر یاخیبوونەکەیان سزا نادرێن لە کاتێکدا کە ئەو دۆسییەی تاوانەی دژی سەرۆکی ڤاگنەر یەڤیگنی پریگۆژین هەبوو داخراوە.

وتیشی ئەو چەکدارانەی ڤاگنەر کە بەشدارییان نەکردووە لە پێشڕەوییەکاندا بەرەو مۆسکۆ گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا واژۆ دەکەن. چەکدارەکانی دیکەش سزا نادرێن، ئەوەش وەکو پێزانینێک بۆ ئەو خزمەتەی کردوویانە.

پێسکۆڤ وتی " هەمیشە ڕێزمان لەو قارەمانێتییە گرتووە کە ئەوان لە بەرەکانی پێشەوەدا پیشانییان داوە."

پێسکۆڤ ئاماژەشی بەوەدا پریگۆژین بەپێی ڕێککەوتنێک کە سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ نێوەندگری تێیدا کردووە دەگوازێتەوە بۆ بێلاڕووس، ئەوەش بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە یاخیبوونە چەکدارییەکەی دژی سەرکردایەتی سەربازیی ڕووسیا.

وتیشی لوکاشینکۆ پێشنیاری نێوەندگری کردووە بۆ ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا، کە نزیکەی 20 ساڵە بە تایبەتی پریگۆژین دەناسێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG