Accessibility links

بۆچوونەکان لەسەر پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن واشنتن دەخوازێت وڵاتانی تری عەرەب و موسوڵمان وەکو میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمرات) پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی بکەنەوە. لە ئێستادا چاوی لە عەمان، بەحرەین و سودانە کە شیانی هەبێت ئەو کارە بکەن. بەڵام هاوبەشی ئاشتی ئیسرائیل و پشتیوانیفەلەستینییەکان، ئوردن نیگەرانە لەمەڕ ئەوەی ڕێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل ببێتە هۆی لەناوبردی چارەسەری دوو دەوڵەتی و ڕەنگە ئەوکاتە ببێت بە گەورەترین دۆڕاو ئەگەر بژاردنەی خاک بۆ ئاشتی لەناوبچێت.

شرۆڤەکاری ئوردون ئوسامە شەریف لە ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتەر دەنووسێت ، ئەو نزیکبوونەوە سیاسییە لەمێژینەی ئوردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل ، لەوانەیە ببێتە "هەڵوێستێکی کەمینە " .

عەرەبستانی سعودیە کە قورساییەکی خۆی هەیە لە هەرێمەکەدا هاوهەڵوێستە لەگەڵ ئوردن و دەستپێشخەری ئاشتی ساڵی 2002 کە خرایە بەردەم ئیسرائیل بەرز دەنرخێنێت. ئەو داوا دەکات پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە کاتێکدا ئاسایی بکرێنەوە کە بەتەواوەتی لە زەوییە داگیرکراوەکان بکشێتەوە، نیشتەجێگایەک بۆ پەنابەرە فەلەستینییەکان و دەوڵەتێکی فەلەستین کە ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم پایتەختەکەی بێت.

شەریف و شرۆڤکار لابیب کەمهاوی هۆشداری ئەوە دەدەن ڕێککەوتنی ئاشتی بەبێ فەلەستینییەکان ناتوانێت ببێتە هۆی چاککردنەوەی ناکۆکییە 72 ساڵەکان.

کامهاوی دەڵێت " ئەگەر ئەمە ئەو ئاشتییە نەبێت کە لەسەر بنەمای دادپەروەی بنیاتنرابێت ئەوە دەبێتە هۆی ئاساییبوونەوەی زۆر ئاسایی و ڕەمزیی وەک ئەوەی گەلی میسر و ئوردن هەست بە ئیسرائیلییەکان و ئیسرائیل دەکەن، بە سادەیی قەیرانەکە ڕادەگرێت و لەناو نابات."

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب دەڵێت هێشتا سورە لەسەر دەوڵەتێکی فەلەستینیەکان کە ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم پایتەختەکەی بێت. ئەو وڵاتەی کەنداوی عەرەب پەیوەندییە بازرگانییەکانی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا لەگەڵ ئیسرائیل زیادکرد کە هەردوکیان نیگەرانی هاوبەشیان لەسەر ئێران هەیە.

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن واشنتن حەز دەکات زیاتر وڵاتانی کەنداو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەن. مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردانەکەی ئەمدوواییانەیدا بۆ بەحرەین گوتی " پێویستمان بەوە نییە کە یاری فرۆشتن ەکە بکەین هەموو لایەک سوودەکان دەبینێت " گەورەکاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەحرەین گوتیپێویست ناکات ئێمە بە شانوباڵی هەڵبێین، هەموان خۆیان بەرژەوەندییەکانی دەبینن."

وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن ئەلسفادی ڕایگەیاند، کە پێویستە مامەڵەی ئاشتی ئیمارات و ئیسرائیل،ئیسرائیل هان بدات بۆ پەسەند کردنی دەوڵەتی فەلەستین. هۆشداریشی دا ئەگەر ئەمە ڕوونەدات ئەوە " تەنیا ململانێی دەیان ساڵەی عەرەب - ئیسرائیل قووڵتر دەکاتەوە و دەبێتە هەڕەشە بۆ تەواوی ناوچەکە" .

ئوردن هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا لە ناوچەکە، زۆرترین ژمارەی پەنابەرانی فەلەستینی لە خۆگرتووە کە ژمارەیان نزیکەی 2 ملیۆن دەبێت.

ئوردن مەترسی زۆری هەیە بۆ لەدەستدانی ئاسایش و ئارامی ناوخۆیی. زۆرینەی ئوردنییەکان بە ڕەچەڵەک فەلەستینین و بابەتی فەلەستین وەکو شتێکی پیرۆز چاولێ دەکەن. بەڵام شرۆڤەکاری ئوردنی ئەمەر سەبیلە دەڵێت " ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی 1994 ی ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرژەوەندی هەردوولا بوو، بە تایبەتی لە باری ئاسایشییەوە و هیچ لایەکیشیان مەترسییەکانی تێکدانی ئەو پەیوەندییە هەڵناگرن."

وەزیری دەرەوەی پێشوی ئوردن مەروان موەشەر دەڵێت ئەگەر وڵاتانی تری کەنداویش وەکو ئیمارات ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائلدا بکەن، بابەتە ڕیشەییەکان هەر دەمێنن.

ئەو بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " لە کۆتاییدا ئەو وڵاتانی کەنداو نین کە لە ژێر داگیرکاریدا دەژین، فەلەستینییەکانن. و تا ئەوکاتەی نەگەیتە ڕێککەوتن لەگەڵ فەلەستینییەکاندا گرنگ نییە چەند ڕیککەوتنی تری ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبدا بکەیت."

XS
SM
MD
LG