Accessibility links

دەرکردنی 15 لە کارمەندانی بەشی هەوسەی دەنگی ئەمەریکا


دەنگی ئەمەریکا لە رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە نێوەی بەشی زمانی هەوسەی ئەفەریکای دەکردووە وە یاخود پێشنیاری دەرکردنیان کراوە پاش لێکۆڵینەوەیەک کە دەرکەوتووە ئەو کەسانە لە کاربەدەستانی بیانی لە ئەفریکای رۆژئاوا پارەیان وەرگرتبوو.

ئەماندە بەنێت بەرێوەبەری دەنگی ئەمەریکا کارمەندەکانی لەو هەنگاوە ئاگادار کردەوە. بنێت وتی ئەم بریارە پاش ئەوە هاتووە کە لێکۆڵینەوەیەکی هاوکات لە لایەن کارمەندان و ئۆفیسی پشکێنەری گشتیەوە لەو قسانەی لە هەڵس و کەوتی نەگونجاو لە لایەن ئەندامانی بەشەکەوە بە وەرگرتنی پارە لە کاربەدەستێکەوە لە ناوچەی بەرنامەکان تێدارۆماڵ دەکرێت.

بەشەکە هەفتانە دەنگی دەگاتە نزیکە 20 ملیۆن کەس لە نیجیریا بەڵام هەر وەها لە نیجیر، غانا، چاد و کامیرۆن.

ئەو 15 کەسە کارتی مۆڵەتی هاتنە ناو ساختمانی دەنگی ئەمەریکایان لێ سەندراوەتەوە بە نامەیەک لەو کردارە ئاگادار کراونەتەوە.

کەسانێک لە بەشی ئەفەریکای دەنگی ئەمەریکا دەڵێن لێکۆڵینەوەکە هیچ بەڵگەیەکی پێشان نەداوە کە کاریگەری لەسەر هیچ پرۆگرامێکی هەبووبێت بە هۆی ئەو پارەوە، بەڵام سەرۆکی بەشی دەنگی ئەمەریکا بنێت دەڵێت لێکۆڵینەوەیەکی جیاواز لە ئارادایە بۆ ئەوەی بزانن هیچ کاریگەریەکی لەسەر پرۆگرامەکاندا هەبووە.

کاربەدەستێکی باڵای دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لێکۆڵینەکان سەبارەت بە بوختانی پارە دانەکە لە درێژایی چەندین مانگدا بوە لە ناو دەنگی ئەمەریکا وە یاخود نزدیک بە ئوفیسی دەنگی ئەمەریکا لە واشنتن.

XS
SM
MD
LG