ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـیرۆزبایـیهکی گه‌رم له گشت گوێ‌گران و دڵسۆزان و کارمه‌ندانی ڕادیۆکه ده‌کات و هیواداره بابه‌ته‌کانی ئه‌م ڕادیۆیه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی گشت لایه‌ک بێت.
مێژووی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا:
به‌شی كوردی له 25 ی مانگی چواری ساڵی 1992 دا دامه‌زرا له پاش شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌م و هه‌وڵێكی زۆری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باكوری ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و پرۆفسیۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی. هه‌روه‌هاش باڵیۆز پـیته‌ر گاڵبرێث كه ڕاوێژكاری سیناتۆر "پـیل" ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مه‌ریكا بوو.
له سه‌ره‌تادا، به‌شی كوردی (5) كارمه‌ندی هه‌بوو. له 25/4/1992 هه‌تاوه‌كو كۆتایی مانگی شه‌شه‌می ساڵی 1992 به‌رنامه‌كانی به‌شی كوردی ته‌نها پازده (15) خوله‌ک بوو. پاش ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌کان بوون به (30) خوله‌ک و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیش بوون به 9 كه‌س. پاش مانگی 11/1992 به‌رنامه‌كان بوون به یه‌ك كاتژمێر و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیش بوون به 11 كه‌س.
به‌رنامه‌كان له مانگی 11/1992 هه‌تاوه‌كو مانگی 1/2003 هه‌ر به یه‌ك كاتژمێر مایه‌وه. له دوایـیدا ماوه‌ی به‌رنامه‌كان بۆ چوار كاتژمێر درێژكرایه‌وه و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان بوون به 20-22 كه‌س. له مانگی 4/2007 دا ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان بوون به 27 كه‌س. ئێسـتا و له سـاڵی 2010 دا بۆته‌وه به 22 که‌س.
ماوه‌ی په‌خشی به‌رنامه‌کان:
به‌رنامه‌كان له 25 ی مانگی چواری سـاڵی 1992 تا 11ی مانگی شه‌شی هه‌مان سـاڵ له نێوان 11 بۆ 11:15 ی شه‌و به کاتی واشنتنی پایته‌خت په‌خش ده‌كران. پاشـان تا 6 ی مانگی یازده به‌رنامه‌کان له 11 بۆ 11:30 ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بوون.
له 6 ی مانگی یازده‌ی 1992 تا مانگی 1 ی یه‌کی 2003 ، کاتێک به‌رنامه‌کان بوون به یه‌ک کاتژمێر په‌خشه‌که له 11 تا 12 ی شه‌و به کاتی واشنتن ده‌کرا.
له 1 ی یه‌کی 2003 وه به‌رنامه‌كان بوون به چوار كاتژمێر و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه په‌خش ده‌كران:
به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م: له كاتژمێر 12ی شه‌و - 1 ی به‌یانی
به‌رنامه‌ی دووه‌م: له كاتژمێر 9- 10 ی به‌یانی
به‌رنامه‌ی سێهه‌م: له كاتژمێر 12- 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ
به‌رنامه‌ی چواره‌م: له كاتژمێر 2- 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ
له مانگی دوازده‌ی 2009 وه و به مه‌به‌سـتی خۆئاماده‌کردن بۆ به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ماوه‌ی په‌خشی به‌رنامه‌کان بوو به سێ کاتژمێر و به‌م شـێوه‌یه په‌خش ده‌کرێن:
به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م: له كاتژمێر 12ی شه‌و - 1 ی به‌یانی
به‌رنامه‌ی دووه‌م: له كاتژمێر 9- 10 ی به‌یانی
به‌رنامه‌ی سێهه‌م: له كاتژمێر 12- 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ
په‌یامنێران:
به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه په‌یامنێری هه‌یه:
هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك، موسڵ، به‌غدا، دیاربه‌کر، به‌رلین- ئه‌ڵمانیا، ستۆكهۆڵم- سوید، له‌نده‌ن- به‌ریتانیا. بۆ ماوه‌یه‌كیش په‌یامنێرمان له تاران هه‌بوو.
به‌ڕێوبه‌رانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا:
ساڵح نه‌جم حه‌سه‌ن 1992- 1994
ماری پاتسون 1994- 1997
ڕاتشێڵ ئایتجز 1997- 2000
هۆمه‌ر دزه‌یی 2000- 2005
هۆمه‌ر شێخموس 2005-2007
فه‌خریه جه‌وهه‌ری 2007 – تا ئێستا
هه‌یكه‌لی ئیداره‌ی رادیۆكه
سه‌رۆك
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژ یان (به‌رنامه‌کان)
به‌شی كوردی به‌شێكه له كه‌رتی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك و ئاسیای ناوه‌ڕاست له ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م كهرتهش له‌م به‌شانه پـێک هاتووه:
به‌شی كوردی
به‌شی ئازه‌ری
به‌شی ئه‌رمه‌نی
به‌شی گورجی
به‌شی ئۆزبه‌كی
به‌شی توركی
به‌ڵام له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی به‌شی كوردی بۆ ماوه‌یه‌ک به‌شێك بوو له به‌شی عه‌ره‌بی و له پاشدا كرایه به‌شێک له كه‌رتی ئاسیای خواروو.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له پاڵ ئه‌وه‌ی به زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رنامه‌کانی خۆی په‌خش ده‌کات، به 45 زمانی جیاوازیش په‌خش بۆ ئه‌م کیشـوهر و هه‌رێمانه ده‌کات:
- ئه‌فه‌ریكا
- ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و پایسیفیك
- یوراسیا (ئه‌وروپا/ ئاسیا)
- ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك و ئاسیای ناوه‌ڕاست
- ئاسیای خواروو و ڕۆژئاوا
ئه‌رشیفی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌رشیفی رادیۆكه به شێوه‌ی mp3 هه‌ڵده‌گیرێت.
خشته‌ی به‌رنامه‌كانیش به شێوه‌ی دیجیتال هه‌ڵده‌گیرێن
به‌شی ئینته‌رنێت:
ئه‌م به‌شه له لایه‌ن به‌شی كوردی خۆیه‌وه ئاماده ده‌كرێت. به‌شی كوردی دوو ماڵپه‌ڕی هه‌یه و هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی كورد به هه‌ردوو نووسینی لاتینی و ڕاست بۆ چه‌پ بابه‌ته‌كانمان بخوێننه‌وه. هه‌ردوو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش دوو سه‌رنووسه‌ریان هه‌یه و به یارمه‌تی هه‌ندێ هاوكاری تر ماڵپه‌ڕه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هۆی گرنگیدانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به زاراوه و زمانی كوردی
ئه‌م گرنگیدانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری سیاسی و ستراتیژی و به تایبه‌تی قورسایی ژماره و فه‌رهه‌نگ و كارتێكردنی سیاسی كورد له‌سه‌ر چه‌ندین وڵاتی گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌روه‌هاش ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا كه له پاش شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌مه‌وه پشتگیری له گه‌لی كورد له عێراقدا كردووه.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی زاراوه‌كانی جیاوازی زمانی كوردی له به‌شی كوردی
له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه، به‌شی كوردی زۆر به گرنگی زانیوه كه به شێوه‌یه‌كی سنگفراوان زاراوه گرنگه‌كانی كوردی له به‌رنامه‌كانیدا به‌كاربهێنێت. هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری گه‌لی كورد له به‌رنامه‌كان تێبگه‌ن و به ڕادیۆی خۆیانی بزانن. هه‌ربۆیه‌ش به هه‌مان شێوه سه‌نگ خراوه‌ته سه‌ر هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی و له پاش یه‌ك له هه‌مان به‌رنامه‌دا به‌كارده‌هێنرێن. هه‌روه‌هاش بۆ ئه‌وه‌ی گوێ‌گران گوێ له هه‌موو زاراوه‌كان بگرن، هه‌ربۆیشه كاتی تایبه‌ت بۆ هه‌ر زاراوه‌یه‌ك به جودایی دیاری نه‌كراوه. له لای هه‌موو كارمه‌ندان و لێپرسراوانی به‌شی كوردیش، هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی هه‌مان به‌ها و گرانی و نرخیان هه‌یه. هیچ زاراوه‌یه‌كیش له‌وی دیكه باشتر یان خراپتر نییه. ئه‌م زاراوانه‌ش كه‌مێك جیاوازن و به‌كارهێنانیان زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ن.