Accessibility links

پەرەسەندنەکانی کۆڕۆنا لە ئاستی جیهاندا


خاوێن کردنەوەی کڵێسایەک لە جاکارتا، ئیندۆنیسیا

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا ڕۆژی یەکشەمە زیادی کرد دوای ئەوەی ئەمەریکا و ئەوروپا ڕاپۆرتیان کرد خەڵکی زیاتر بەردەوام ئەو نەخۆشیە دەگرنەوە.

ئیتالیا رۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند کە ٦،٦٠٠ کەسی تر تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و نزیکەی ٨٠٠ کەسی تر گیانیان لە دەست داوە. سەرجەم ژمارەی مردووەکان لە ئەو وڵاتە زیاتر لە ٤،٨٢٥ کەسن، ئەم ژمارەیەش زیاترە لە ژمارەی ئەو کەسانەی لە چین بەهۆی نەخۆشیەکەوە مردن.

لە ئەمەریکادا، ژمارەیەک لە ستانەکان بڕیاریان داوە دانیشتووان لە ماڵدا بمێننەوە. فەرمانڕەوای ستانی نیویۆرک ئاندروو گۆمۆ دەڵێت حکومەت لەسەر ئاستی جیهانیدا بە دوای کەرەستەکانی پزشکی دا دەگەڕێت. کارمەندانی پزشکی شاری ئۆکلاهاما سیتی تا دەگاتە مینیاپۆڵس هەوڵی کۆکردنەوەی یارمەتی دەدەن بۆ دابین کردنی کەرەستەی پارێزگاری کردن لە نەخۆشیەکە.

ناوەندی شاری کالیفۆرنیا
ناوەندی شاری کالیفۆرنیا

کارمەندانی پزشکی لە نەخۆشخانەی دیتڕۆیت لە ئەمەریکا دەستیان بە دروست کردنی دەمامک یان ماسکی خۆماڵی بۆ کارمەندەکانیان کردووە. تەنانەت نەخۆشخانەکانی دوورە دەستی وڵات نیگەرانن لە دەمێکدا خەڵک هەست دەکەن نەخۆشیەکە لێیان نزیک دەبێتەوە.

ئێستا نزیکەی١٥٠ وڵات پشت ڕاستیان کردۆتەوەو کە ئەو نەخۆشیە لە وڵاتەکانیان دا بڵاوبۆتەوە و هەروەها لە زیاتر لە ٣٠ ستانی ئەمەریکاش ڕاپۆرت کراوە. بە پێێ زانکۆی جان هاپکینز ئێستا لە ئاستی جیهانی دا پشتڕاستکراوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێت ئامادەیە تیمەکان و کەرەستەی دژی گرتنەوەی نەخۆشیەکە بۆ ئیتالیا ڕەوانە بکات. وڵاتی چین فڕۆکەیەکی هەڵگری بە زیاتر لە ١٠٠ تۆن کەرەستەی پزشکیەوە ناردووە بۆ کۆماری چیک .

دوای چین و ئیتالیا، ئیسپانیا ئێستا وڵاتی سێهەمە لەسەر ئاستی جیهان کە خەڵک تووشی نەخۆشیەکە بوون و پاش ئەوانیش ئەمەریکایە.

شاری کوڵومبو لە سری لانکا یەکەم مردنی لە ئاکامی ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند. کاربەدەستان دەڵێن کەسەکە شوفێری تاکسیە و پێدەچێت کاتی گواستنەوەی گەشتیارانی ئیتالیایی توشی نەخۆشییەکە بووبێت. پزیشک دەڵین ئەو پیاوە پێشتر گرفتی تەندروستی هەبووە.

خاوێن کردنەوەی بنکەی ئوتوبوس لە شاری کۆلۆمبو، سری لانکا
خاوێن کردنەوەی بنکەی ئوتوبوس لە شاری کۆلۆمبو، سری لانکا

سینگاپۆر یەکشەمە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی سێشەمەوە تەواوی سنوورەکانی دادەخات دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار دوو کەس بە نەخۆشیەکە مردن.

حکومەتی سری لانکا یەکشەمە ڕایگەیاند کە هیچ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر و کەشتی ڕێگایان پێنادرێت بێنە نێو دوڕگەی ئوقیانووسی هیند تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

پولیس لە کۆلومبۆ و سری لانکا ٣٠٠ کەسیان گرتووە لە بەر ئەوەی پێشێلی بڕیاری قەدەغەی هات و چۆیان کردوە.

شاری ووهان، کە یەکەم جار ئەو نەخۆشیە جیهانیەی تێدا سەری هەڵدا، چوار ڕۆژ بە دوای یەک دا هیچ ڕاپۆرتێکی نوێ یان کەیسی گومانلێکراو سەبارەت بە نەخۆشێەکە نەبووە. دەبێت ئەو شارە بەردەوام بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەیسی نوێ ڕاپۆرت نەکرێت، بۆ ئەوەی بەربەستەکانی هات و چۆ هەڵبگیرێن.

هەموو ئەو کەسانەی سەردانی پایتەختی چین دەکەن دەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە لە هۆتێل خۆیان کەرەنتینە بکەن و خەرجی مانەوەشیان لە سەر خۆیان دەبێت.

XS
SM
MD
LG