Accessibility links

ڤێتنام ڕێز و ستایشی خۆی بۆ جۆن مەککەین نیشان دەدات


هانۆی پایتەخی ڤێتنام لە رۆژی دووشەممە رێز و ستایشی خۆی بۆ سیناتۆری پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکان نیشان دا، کە سەردەمانێک دوژمن بوو و یارمەتی دا لە سارێژکردنەوەی برینەکانی شەڕی ڤێتنام پاش ئەوەی ساڵانێکی وەکو زیندانی لە شارەکەدا بەسەر برد.

دانیشتوان و کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکان گوڵیان لە سەر پەیکەرێکی کۆنکریتی مەککەین دانا لە دەریاچەی Truc Bach لە هانۆی پایتەخت بۆ یادکردنەوەی ئەو شوێنەی جۆن مەککەین لە دەمی شەڕی ڤێتنامدا بە فڕۆکەکەی لێی کەوتە خوارێ و دەستگیر کرا.

مەککەین پاش نیوەڕۆی شەممە لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مەککەین فەرەتر لە پێنج ساڵ لە ژووری تاکە کەسیدا بوو لە گرتووخانەی بەدناوی هانۆی هیڵتن کە لەوێدا ئازار و ئەشکەنجە درابوو. بەڵام پاش دەیان ساڵ لە کۆتاییهاتنی ئەو شەڕە خوێناویـیە، جۆن مەککەینی بووە کاندیدی کۆماریـیەکان بۆ سەرۆکایەتی لە ڤێتنام بەوە ناسرا کە کەسێکە لە زیندانیکراوەوە گۆڕا بۆ ئاشتیکارێک.

هەواڵی مەرگی مەککەین لە پەڕەی یەکەمی میدیاکانی دەوڵەتی ڤێتنام دانرا و لە سەرانسەری وڵاتەکە ڕێز و ستایشی خۆیان بۆ دەربڕی.

ژمارەیەک لەوانەشی کاتی خۆی لە شەڕەکەدا بەشداربوون لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە سەردانی باڵیۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە هانۆی کرد بۆ گەیاندنی سەرەخۆشی خۆیان.

XS
SM
MD
LG