Accessibility links

هەفتەی داهاتوو ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی ڤەنزوێلا لە ئۆسلۆ کۆدەبنەوە


خوان گوایدۆ
خوان گوایدۆ

هەفتەی داهاتوو بۆ یەکەمین جار ڕووبەڕوو نوێنەرانی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ و ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ کۆدەبنەوە.

خوان گوایدۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " نوێنەرەکانم لەگەڵ هەریەک لە حکومەتی نەرویج و نوێنەرانی ڕژێمەکەی مادورۆدا کۆدەبنەوە."

هەریەک لە حکومەتی ڤەنزوێلا بە سەرۆکایەتی نیکۆلاس مادورۆ و ئۆپۆزسیۆن نێوەندگیری نەرویجیان قبوڵکرد بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانیان،لەکاتێکد ڤەنزوێلا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی سیاسی و ئابووری بۆتەوە لە مێژوویدا.

هەفتەی ڕابردوو هەریەک لە شاندی حکومەتی ڤەنزوێلا و شاندی ئۆپۆزسیۆن بە جیا لەگەڵ نەرویجییەکاندا کۆبوونەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ چاویان بەیەکتر نەکەوت.

ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاند " هەریەک لە شاندەکەی گوایدۆ و شاندەکەی مادورۆ بڕیاریاندا هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە بۆ ئۆسلۆ. ئێمە پابەندین بە بەردەوامبوونمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە نێوان هەردوو لایەنەکەی ڤەنزوێلادا."

جێی ئاماژەیە نەرویج مێژووییەکی درێژی هەیە لە بینینی ڕۆڵی نێوەندگیریدا و هەروەها بنکەی خەڵاتی نۆبڵە، لە ساڵی 2016 دا ئاسانکاری کرد لە وتوێژە تایبەتەکانی نیوان حکومەتی کۆڵۆمبیا و چەکدارە سەرهەڵداوەکانی کۆڵۆمبیا " فارک"دا و دواتر بووە هۆی ئەوەی هەردوولایەنەکەی کۆڵۆمبیا ڕێکەوتنێکی مێژوویی ئاشتی لە وڵاتەکەدا واژۆ بکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG