هێزی دەریایی ئەمەریکا پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دوایـین قۆناغەکانی بەستنی بەشەکانی کەشتی فرۆکە هەڵگری USS John F. Kennedy نیشان دەدات.
دوایـین بەشی ئەم کەشتیـیە گەورەیە کێشەکەی 800 تۆنە و دروستکردنی ماوەی یەک ساڵ و نیوی خایاندووە.
ئەم کەشتیـیە کە درێژیـیەکەی 337 مەترە و پانیـیەکەی 41 مەتر و بەرزیـیەکەی 12 مەترە، بە دوو بزوێنەری ناوەکی جۆری A1B کاردەکات، لە ساڵی 2011 کاری بۆ دروستکردنی دەکرێت و بڕیارە لەو کۆتایی ئەمساڵ بخرێتەگەڕ.
کۆمپانیای Huntington Ingalls Industries کەشتیـیەکە دروستدەکات. ئەم کۆمپانیایە بارەگاکەی لە ویلایەتی ڤێرجینیایە و یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کە تایبەتە بە دروستکردنی کەشتی فڕۆکە هەڵگر و کەشتی ژێر دەریایی.
بەهای ئەم کەشتیـیە زیاتر لە 11 ملیار دۆلارە و دەتوانێت 90 فڕۆکەی جەنگی هەڵبگرێت و بە گشتی دەتوانێت 100 هەزار تۆنی لەسەر بێت. کاتێک کەشتیـیەکە بخرێتە کار، نزیکەی 5 هەزار کەسی لەسەر دەبێت.
جگە لەمانە دوو سیستەمی بەرگری موشەکی پـێشکەوتووی لەسەرە.