ڕاپۆرتێکی نوێ سه‌نه‌تی ئه‌مه‌ریکا گه‌ێشتۆته ئه‌ۆ ئاکامه که ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا داویه‌تی به قۆنتراتکارانی ئاسایش ئی که‌رتی تایبه‌تی له ئه‌فغانستان گه‌ێشتۆته ده‌ست تالیبان.
پێنج شه‌ممه، کۆمیته‌ی کاروباری هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌نه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕاپۆرته‌که‌ی بڵاو کرده‌وه و ده‌ڵێت کۆمپانیاکانی ئاسایش زۆر جاران ئه‌فغانیان به‌کار وه‌رگرتبون بێ ئه‌وه‌ی به‌دروستی له رابوردویان بکۆلنه‌وه.
سه‌رۆکی کۆمیته‌که، کارڵ له‌ڤه‌ن-ی دێموکرات گوتی، پشت به‌ستن به قۆنتراتکارانی ئاسایش ئی که‌رتی تایبه‌تی له ئه‌فغانستان لۆرده‌کانی شه‌ری به ده‌سهه‌ڵات کردووه و گیانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای خستۆته مه‌ترسی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕابرت گه‌ێتس له نامه‌یه‌کدا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌گرفته‌کان ده‌گات و هێزی تایبه‌تی نوێ پێكهێناوه بۆ گۆرینی بنه‌ره‌تی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قۆنتراتکاران.