مشتومڕەکە لە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی واشنتۆنی پایتەخت لە زانکۆی نیڤادا لە شاری لاس ڤێگاس بە دەورگێڕی کریس واڵاس لە کەناڵی "فۆکس نیوز"وه بەڕێوە چوو. هێلەری کلینتۆن و دۆناڵد ترامپ بێ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه ده‌ست بده‌نه‌وه مشتومڕه‌که‌یان ده‌ست پێ‌کرد.
له ده‌ستپێکدا و له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به چۆنیەتی دەسـت نیشان کردنی دادوەرانی دادگای باڵای وڵاتەکە هێلەری کلینتۆن وتی دادگای باڵا و به گشتی ده‌زگای دادوه‌ری ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ست ڕۆشتوان، لایه‌نی خه‌لک بگرێت و له مافه‌کانی ژنان، هاوره‌گه‌ز خوازه‌کان، کرێکاران و که‌مایه‌تیەکانی‌تر پشتگری بکات.
دۆناڵد ترامپ له به‌رانبه‌ردا وتی دادگای باڵا و ده‌زگای دادوه‌ری پێویسته له هاوپێچی دوهه‌می یاسای بنه‌ره‌تی که مافی هه‌ڵگرتنی چه‌ک بۆ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌پارێزێت به‌رگری بکات.
مافی ژنان بۆ داخستنی پ‌ز (فڕیدانی تۆل) بابه‌تێکی تر بوو که دو کاندیدەکه و‌ڵامیان دایوه. هێلەری کلینتۆن وتی بڕیاردان سه‌باره‌ت به داخستنی پ‌ز مافی ژنانه چون به ژیانی ئه‌وانه‌وه پێوه‌ندی هه‌یه و ژنان خۆیان ده‌بێت دوای وه‌رگرتنی ڕاوێژی پزیشکی له‌و باره‌یه‌وه بڕیار بده‌ن. به‌ڵام دۆناڵد ترامپ له به‌رانبه‌ردا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو که ژنان نابێت مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت و ئه‌وه شیوه‌یێک مڕۆڤ کوشتنه.
له پرسی کۆچبه‌رانی نایاساییشد‌ا دو کاندیدەکه زۆر بیر و ڕای جیاوازیان بوو. هێلەری کلینتۆن ده‌یکۆت ناتوانین 11 ملیون کۆچبه‌ری نایاسایی له‌و وڵاته ده‌ربکه‌ین، دایک و باوکانی 4 ملیون منداڵ که لیره له دایک بوون و هاووڵاتی ئه‌مه‌ریکان.
نابێت بێڵین بنه‌ماڵه‌کان له یه‌ک دابڕێن. به‌ڵام ترامپ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پێویسته کۆچبه‌ره نایاساییه‌کان له ئه‌مه‌ریکا ده‌رکرێن چۆن زۆربه‌یان کاری خرابیش ده‌که‌ن و پێویستیشه له سنوری مه‌کسیک دیواریک ساز بکرێت.
سه‌باره‌ت به رووسیا و پوتن، هێلەری کلینتۆن وتی به‌رپرسانی باڵای رووسیا بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمه‌دا هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر تۆره حکومه‌تی و حیسابه شەخسییه‌کان له ئینترنتدا. ترامپ له وڵامدا وتی هێلەری چون پوتن له‌و زیرەکتر و له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و له سوریا له‌و سه‌رکه‌وتوتربوه ڕقی لێیەتی.
هێلەری کلینتۆن وتی له به‌رنامه ئابووریه‌کانی خۆیدا جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر توێژی مام ناوه‌ندی تا کار له کۆمه‌ڵگادا زیاتر بکات به‌ڵام دۆناڵد ترامپ وتی برنامه ئابووریه‌کانی هێلەری ده‌بێته هۆی ڕاکردنی پاره له‌م وڵاته و که‌م کردنه‌وه‌ی کار له ئه‌مه‌ریکا.
له وڵامی پرسیارێک سه‌بارەت به ئه‌و 9 ژنه‌وە که ده‌ڵێن ترامپ ده‌ستدرێژی سێکسی ؛ردوه‌ته سه‌ریان، ترامپ وتی ئه‌مانه به گشتی درۆیه و هه‌ندێکیان بۆ ناو دەرکردن ئه‌م قسانه ده‌که‌ن و هندێکیشیان له لایه‌ن که‌مپەینی هێلەری کلینتۆنەوە بو ئه‌م مه‌بەسته ڕێک خراون. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی بۆچی سه‌باره‌ت به‌م بانگەشانه قسه بکه‌ین کاتێک هێلەری کلینتۆن 30 هه‌زا ئیمه‌یلی حکومه‌تی سریوه‌ته‌وه.
له وڵامی پرسیار سه‌باره‌ت به دامه‌زراوی خێرخوازانەی کلینتۆن، هێلەری کلینتۆن وتی 90 له سه‌دی ئەو یارمه‌تیانەی ئه‌م دامه‌زراوه وەری دەگرێت ته‌رخانی ئه‌وو خه‌ڵکه ده‌کرێت کە پێویستیان بە یارمەتیە و ترامپیش له به‌رانبه‌ردا وتی دامه‌زراوی کلینتۆن له وڵاته عه‌رەبیه‌کان پاره وه‌ردگرێت و بۆ وینه له عه‌ربستان سعودیا بڕی 25 ملیون دۆلار یارمه‌تی وه‌رگردوه. ئایا ئاماده‌یه ئه‌م پاراه‌یه وەری گرتوە بیداته‌وه عه‌ربستان سعودیا؟
هێلەری کلینتۆن له وڵامی پرسیاریک سه‌باره‌ت به ئۆپراسیونی رزگار کردنی موسڵ و ئه‌گه‌ری ئاماده بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و ناوچه‌یه وتی که ئه‌و هێزی ئه‌مه‌ریکایی بۆ عێراق و سوریا نانێرێت به‌ڵام پشتیبانی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌کات.
له به‌رانبه‌ردا دۆناڵد ترامپ وتی بۆچی چند مانگه به‌رده‌وام ڕایده‌گه‌یێنن که ده‌مانه‌وێت هێرش بکه‌ینه سه‌ر موسڵ و بۆ چی دۆژمنمان له‌وێ غافڵگیر نه‌کرد. ئه‌مه هیچ مانایه‌کی نیه جگه له‌وه بڵێم ئه‌م ئۆپراسیونه بۆ یارمه‌تی دان به بردنه‌وه‌ی هێلەری کلینتۆن ده‌ستی پێکردوه تا نیشانی بده‌ن که که‌سایه‌تیه‌کی به توانایه. ئێمه عێراق و موسڵ مان به دو ده‌سته‌وه پێشکه‌شی ئێران کرد و ئێران پێویسته نامه‌ی ده‌ست خۆشیمان بۆ بنێرێت. براوه‌ی سه‌ره‌کی و راسته‌قینه‌ی شه‌ری موسڵ ئێرانه.
ده‌ورگێڕه‌که سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ئێستای حه‌ڵه‌ب پرسیاری کرد و هێلەری کلینتۆن وتی که ئه‌و له درووست بوونی ناوچه‌ی داخراو بۆ هه‌ستانی فڕوکه‌کان پشتگری ده‌کات که ده‌توانێت به‌ر به کوژرانی مڕۆڤێکی زۆریش له‌و ناوچانه بگرێت.
به‌ڵام پێش ئه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ رووسیا قسه بکه‌ین تا بزانێت ئێمه له‌م بڕیاره‌ماندا ڕژدین. له به‌رانبه‌ردا ترامپ دیسان دووپاتی کردوه که هیچ کاتێک وڵاتی ئێمه تا ئه‌م ڕاده‌یه له لایه‌ن پوتنه‌وه گاڵته‌ی پێ نه‌کرابوو.
به‌ڵام جگه له به‌رده‌وام بوونی شه‌ره قسه‌ی نێوان دوو کاندیدەکه، سه‌رنج ڕاکیشترین بابه‌تی مشتومڕه‌که‌ی ئه‌مشه‌و کاتێک بوو که دۆناڵد ترامپ ئاماده نه‌بوو به ڕاشکاوی و ڕوونی بڵێت ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌رچی بێت قه‌بوڵی ده‌کات و وتی بو ئه‌وه‌ی بڵێت ئاخۆ ده‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌که قەبوڵ ده‌کات یان نا، چاوه‌ڕوانی ڕۆژی ده‌نگدان ده‌کات جا بڕیار ده‌دات.
ترامپ دیسان دووپاتی کرده‌وه که سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریکا به زیانی ئه‌و گوڕدراوه و میدیاکانیش به شیوازیکی قیزه‌ون دژی ئه‌و هه‌لویستیان گرتوه و چالاک بوون.
هێلەری کلینتۆن ، به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ترامپی دایه‌وه و وتی له‌م جۆره قسانه ده‌ترسێت و سه‌ری سۆر ماوه چۆن کاندیدێک بۆ سه‌رۆک کۆماری له ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت ئاوا هه‌ڵوێست بگرێت. کلینتۆن هه‌روه‌ها ترامپی به سۆکایه‌تی کردن به سیسته‌می دێمۆکراتیکی ئه‌مه‌ریکا تۆمەتبار کرد.