Accessibility links

دەزگای FBI دەستدەگرێت بەسەر 25 چەک لە ماڵی گەنجێک کە ستایشی تەقەکردنە هەڕەمەکیـیەکانی کردبوو


دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI دەڵێت لە ویلایەتی ئۆهایۆ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵیان دەستگیرکردووە پاش ئەوەی لەسەر ئنتەرنێت داوایکردبوو تەقە لە کارمەندانی پـۆلیس و ئاسایشی فیدراڵی بکرێت.

ئۆفیسی FBI لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی جەستن ئۆلسن لەسەر ماڵپەڕیiFunnyئەم داوایەی کردبوو و پـێشتریش ستایشی تەقەکردنی هەڕەمەکی و کوشتنی بە کۆمەڵی کردووە.

بۆیە کارمەندانی FBI ماڵەکەیان پـشکنیوە و لە ژوری باوکی 15 تفەنگ و 10 دەمانچە و 10 هەزار فیشەکیان دۆزیوەتەوە لەگەڵ جلوبەرگ و جەنتای هاوشێوەی لەشکری.

دەڵێن چەستن دانی ناوە بەوەی خۆی ئەو نووسینانەی لەسەر ئنتەرنێت نووسیوە، بەڵام دەڵێت بە ڕاستی نەبووە و تەنیا بۆ سوعبەت نووسیونی.

دەستگیرکردنی جەستن دوای هەفتەیەک دێت لە دوو تەقەکردنە هەڕەمەکیـیەکەی شاری ئێلپاسۆی ویلایەتی تەکساس و شاری دایتۆنی ویلایەتی ئۆهایۆ کە بوونە هۆی کوژرانی 31 کەس.

سەرۆک ترامپ لە وتارێکی پاش ئەو دوو ڕووداوە، داوای لە دەزگاکانی حکومەت کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە تاوانانە بەر لەوەی ڕووبدەن.

XS
SM
MD
LG