Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: ئەمەریکا سیستمی پاتریۆت بە تورکیا نافرۆشێت


بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی پێشنیاری ئەمەریکا بۆ فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت کە کۆمپانیای ڕیثیۆن بۆ تورکیای بەرهەم دەهێنێت کۆتای پێهات دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 لە ڕوسیا بکڕێت.

بەرپرسەکە وتیشی ئەمەریکا چەند جارێک بە تورکیای ڕاگەیاندووە ئەگەر ئەنقەرە ئەو سیستمە بەرگریە موشەکییە لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا پێشنیاری ئەمەریکا بۆ فرۆشتنی پاتریۆت بە تورکیا هەڵدەوەشێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی کۆمپانیای ڕیثیۆن هیچ لێدوانێکی نەدا و وتی ئەو بابەتە بابەتێکی حکومییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG