Accessibility links

ستراتیژیەتی ئەمەریکا بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا


مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە ستراتیژیەتێکی سەرۆک ترامپ بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا.

ستراتیژیەتەکە بە پـێویستی دەزانێت ژنان لە کۆمەڵگەکانیاندا دەسەڵاتی زیاتریان هەبێت، چونکە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە ئاشتی و سەقامگیریدا.

دەقی بەیاننامەکەی وەزیری دەرەوە:

ژنان لە سەرانسەری جیهان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە ڕێگەگرتن لە هەڵگیرساندنی شەڕ و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان، وە هەروەها لە دابینکردنی ئاسایش و پـرۆسەکانی ئاشتی و نەهێشتنی تێرۆرزم. بۆ زیاتر لە 10 ساڵە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پـێشەنگدایە لە بانگەشەکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهانی لە ڕێگەی بەدەسەڵاتکردنی ژنان تاوەکو بە ڕۆڵی خۆیان هەستن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی دووچاری ژنان و کچان دەبنەوە لەو ناوچانەی شەڕ و کارەساتەکان کاری لێکردوون. ئەمڕۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختدەکاتەوە سەر گرنگیدانی ڕێبەرایەتیمان بەم بابەتانە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ستراتیژیەتی ژن و ئاشتی و ئاسایش لە لایەن سەرۆک ترامپەوە.

ستراتیژیەتەکە وەزارەتی دەرەوە ڕادەسپـێرێت مسۆگەری بکات ژنان و کچان بەشداریـیەکی ڕاستەقینە و سەلامەتیان هەبێت لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام و هەروەها بەهێزکردنی توانای دۆست و هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە پەرەپـێدانی ژنان و ئاشتی و ئاسایش. ئێمە شانازی دەکەین بەوەی بەم ئەرکە هەستین بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی و ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پەرەپـێدانی نێودەوڵەتی (USAID). وەزارەتی دەرەوە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیـیەتە بەشداریـیە نایابەکانی دیپـلۆماسیەتی ئەمەریکایی چڕدەکاتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا درک بەوە دەکات ئەو کۆمەڵگەیانەی ژنان تیایاندا لە ڕووی ئابوری و سیاسی بەهێزن زیاتر سەقامگیرن و ئاشتی تیایاندا بەرقەرارە. بەم پـێـیە، ستراتیژیەتەکە بریتی دەبێت لە هەوڵێکی فراوانی حکومی کە تەواوکەری ڕاگەیاندنێکی ئەم دوایـیانەیە بە ناوی دەستپـێشخەری بۆ پەرەپـێدان و پـێشخستنی ژنانی جیهان. هەردوو هەوڵەکە دووپاتیدەکەنەوە سەرۆک ترامپ سەنگی دەخاتە سەر گرنگی پـێدانی دەسەڵات بە ژنان تاوەکو بەشداریـیەکی تەواویان هەبێت لە ژیانی سیڤیلی و ئابوری کە دەبنە مایەی کۆمەڵگەیەکی زیاتری ئاشتیخواز و پـێشکەوتوو.

XS
SM
MD
LG