Accessibility links

ڤۆتێڵ: هیچ فشارێک لەسەر سوپای ئەمەریکا نیە بۆ کشانەوە لە سوریادا


سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی هیچ فشارێکی لەسەر نیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، ئەمەش دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوەی زۆربەی هێزەکانیان لە سوریادا.

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ لە دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکادا لە ئەنجومەنی نوێنەران وتی " ئەوەی ئاڕاستەی کشانەوەکە دیاریدەکات ئەرکە نموونەییەکەمانە لە شکست پێهێنانی ڕێکخراوی داعشدا، سەنگمان لەسەر ئەوەیە. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی هێزەکانمان بپارێزین و بەشێوەیەک نەکشێینەوە کە مەترسییەکان زیاتر بکات لەسە هێزەکانمان."

وتیشی " لە ئێستادا هیچ فشارێکم لەسەر نیە بۆ کشانەوە لە سوریا لە ماوەیەکی دیاریکراودا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG