Accessibility links

بەرپرسانی ئەفغانستان: ئەمەریکا لە بنکەیەکی گەورە لە قەندەهار دەکشێتەوە


بەرپرسێکی ئەفغانی وتی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی ئاسمانی سەربازیی لە قەندەهاری باشووری ئەفغانستان کشاونەتەوە، ئەو بنکەیەش دووەمین گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمەریکایە لە وڵاتەکەدا.

وتەبێژی سوپای ئەفغانستان لە قەندەهار خوجە یایا عەلەوی وتی " هێشتا بە فەڕمی بنکەکەیان ڕادەست نەکردووینەتەوە بەڵام دەتوانم جەخت لەوە بکەمەوە ڕۆژی چوارشەممە بنکەکەیان جێهێشتووە."

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی قەندەهار مەسعود بشتون وتی " سەرجەم دامودەزگاکانیان ڕادەستی هێزەکانی ئەفغانستان کردووە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG