Accessibility links

واشنتن 1 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوا دەکات 2.5 ملیار دۆلار تەرخان بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەریەک لە ئەمەریکا و کۆریای باکووریش تاوتوێی کەمکردنەوەی مەشقە سەربازییەکانیان دەکەن لەکاتێکدا ڤایرۆسەکە بە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بلاوبۆوە.

کۆشکی سپی وتی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داواکراوە بۆ بودجەی ڤایرۆسەکە، ئەوەی خستەڕوو ئەو بڕە پارەیە بۆ پەرەپێدانی کوتانەکە بەکاردەهێنرێت.

لەلایەکی دیکەوە هەردوو سوپای ئەمەریکا و کۆریای باشوور وتیان تاوتوێی کەمکردنەوەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوانیان دەکەن بەهۆی مەترسی ڤایرۆسەکەوە.

وەزیری بەرگری کۆریای باشوور جیۆنگ کیۆنگ دو سەردانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکای کرد و لەگەڵ وەزیری بەرگری مارک ئێسپەردا کۆبۆوە، جیۆنگ کیۆنگ دانی بەوەدانا 13 لە سەربازەکانی کۆریای باشوور دووچاری ڤایرۆسەکە بوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG