Accessibility links

ئەمەریکا: پلانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاناگەیەنێت تەنها دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل نەبێت


نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەیسن گرینبلات

نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەیسن گرینبلات وتی ئەمەریکا بەشی سەرەکی پلانی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکان ڕاناگەیەنێت تەنها دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل نەبێت.

گرینبلات وتی " بڕیارماندا پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل پلانی ئاشتی یاخود بەشەکانی پلانەکە بڵاونەکەینەوە."

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێدەچێت پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل پلانەکە ئاشکرا بکات.

ئەمەریکا ویستی بەهاری ئەمساڵ پلانەکە ڕابگەیەنێت بەڵام بەهۆی ئەوەوە کە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو نەیتوانی لە مانگی چواردا حکومەتی هاوبەش پێکبهێنێت، دواخرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG