Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وتی واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا لە وارشۆ.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا هاوپەیمانی سەرەکی ئۆکرانیایە و دوای ئەوەی ڕوسیا لە ساڵی 2014 دا دوورگەی کریمیای ئۆکرانیای داگیرکرد و پشتیوانی لە جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد، واشنتن سزای سەپاند بەسەر مۆسکۆدا.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەردانی وارشۆیان کردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەمدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG