پارێزه‌رێـکی داکۆکیکار له دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ری ناسراو به ویکیلیکس ده‌ڵیت: ده‌سته‌یه‌کی مه‌زنی سوێندخۆرانی به نهێنی له ده‌ره‌وه‌ی واشنتن کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی تۆمه‌ته‌کانی تاوانکاری له دژی ئاشکراکردنی به هه‌زاران له به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی هه‌ستیار.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزه‌ر مارک ستیفنس به ده‌یڤد فرۆست له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی گوت ، که ئه‌وان له کاربه‌ده‌ستانی سویدیان بیستووه که به نهێنی ده‌سته‌یه‌کی سوێندخۆران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ناوچه‌ی ئهلکساندریای ڤێرجینیا له جموجۆڵدایه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له مانگی رابردووه‌وه، ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس هێدی هێدی نزیکه‌ی 250 هه‌زار بروسکه‌ی دپلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی بڵاوکرده‌وه. هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ناوبراو پێشتر به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌شکری په‌یوه‌ست به جه‌نگه‌کانی ئه‌فغانستان و عێراقی بڵاوکردبووه‌وه.
هاوکات ئێرک هۆڵده‌ری وه‌زیری دادی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ڕێگه‌ی پێدراوه هه‌نگاوی گرنگ بنێت وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر بڵاوکراوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس، زیاتر له‌مه، وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکای نه‌چووه قوڵایی باسه‌که‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، جولیان ئه‌سانجی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاماژه پێدراو هه‌نووکه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌رکراوه و له‌و ده‌مه‌ی ناوبراو تێده‌کۆشێت راده‌ستی سوید نه‌کرێت، له‌و وڵاته‌ی که داواکراوه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ست به ئیدعاکانی ده‌ستدرێژی نامووس. له به‌رامبه‌ردا، جولیان ئاسانج نکۆلی له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی ده‌کات.