Accessibility links

کۆشکی سپی دەڵێت بایدن داوای گۆڕینی ڕژێمی ڕووسیا ناکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کاتێک وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن " ناکرێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە " مەبەستی گۆڕینی ڕژێمەکەی ڕووسیا نەبووە.

بەرپرسە ئەمەریکاییەکە سەبارەت بە وتارەکەی سەرۆک بایدن لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا وتی " مەبەستی سەرۆک ئەوەیە کە پوتن نابێت ڕێگەی پێبدرێت دەسەڵاتەکانی بەسەر دراوسێکانیدا یاخود ناوچەکەدا بسەپێنێت. سەرۆک بایدن مەبەستی لە دەسەڵاتی پوتن نەبوو لە ڕووسیادا یاخود گۆڕینی ڕژێمەکەی ڕووسیا."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەمیانەی وتارەکەیدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا وتی " ناکرێت پوتن لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە " و ئاماژەشی بەوەدا داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا " شکستێکی ستراتیژییە " بۆ مۆسکۆ.

لەلای خۆیەوە کرێملن لێدوانەکانی سەرۆک بایدنی ڕەت کردەوە و وتی ئەوە پەیوەستە بە ڕووسییەکانەوە چ سەرۆکێک بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ کاتێک سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆک بایدن پرسیاری لێکرا، بە ڕۆیتەرزی وت " ئەوە بۆ بایدن نیە بڕیاری لەسەر بدات. سەرۆکی ڕووسیا لەلایەن ڕووسییەکانەوە هەڵبژێردراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG