ڕۆژی شه‌ممه به‌فر له چه‌ند ویلایه‌تێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا باری که به ده‌گمه‌ن له مانگی ده‌دا ڕووده‌دات. سه‌ر ئه‌نجام 3 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و زیاتر له 2 ملیۆن ماڵ و شوێنی کارداری بێ وزه‌ی ئه‌لیکتریک ماونه‌وه.
له هه‌ندێـک ناوچه‌ی ویلایه‌ته‌کانی په‌نسلڤانیا و کۆننه‌کتکت و نیوجێرسی هه‌تا نزیکه‌ی 30 سانتیمه‌تری تێکرد، ئه‌مه‌ش کاربه‌ده‌سـتانی ناچارکرد له‌و ناوچانه باری ته‌نگه‌تاوی ڕابگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها له واشنتنی پایته‌خت و هه‌ردوو ویلایه‌تی ڤێرجینیا و مێرلاند دراوسێی به‌فر باری، به‌ڵام به‌و زۆریه نه‌بوو و زوو توایه‌وه.
به‌فره‌که هه‌روه‌ها کاری کرده سه‌ر سیستمه‌کانی هاتووچۆ و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانی دواخران و خشته‌ی کاری شه‌منده‌فه‌ره‌کانیش گۆڕان و چه‌ندین ڕێگاوبانی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل داخران.