کاربه‌ده‌سـتانی باری نائاسایی له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوایـیدا و له ئاکامی باوبۆرانی به‌هێز له ویلایه‌ته‌کانی باشور ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 200 که‌س کوژراون.
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی کاروباری باری نائاسایی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا گریک فوگه‌یت به‌ره‌و ویلایه‌تی ئه‌له‌باما بڕاوت که له‌وێ فه‌ڕه‌مانڕه‌وای ویلایه‌ت گوتوویه‌تی ئه‌وان دووچاری کاره‌سـاتێـکی گه‌وره بوون.
باوبۆرانی به‌هێزی ناسراو به تۆرنادۆ چه‌ندین ناوچه‌ی وێران کردووه و هه‌روه‌ها خانوبه‌ره‌ی ته‌ختی زه‌وی کردووه.
فه‌رمانڕه‌وای ئه‌له‌باما ڕۆبه‌رت بێنتلی گوتی به‌هۆی ئه‌و باوبۆرانه 131 که‌س له ویلاته‌که‌ی کوژراون، وه پـێشـبینی ده‌کات ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کان پـتر بـبن. گوتیشی چه‌ندین ناوچه‌ی ویلایه‌ته‌که‌ی زیانی ماڵی زۆریان پـێـکه‌وتووه و له ده‌وری ملیۆنێـک که‌س بێ وزه‌ی کاره‌بان.
ڕۆبه‌رت بێنتلی گوتیشی کاربه‌ده‌سـتانی ویلایه‌ته‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه داوا له براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن خێرایی بکات له کۆمه‌کی فیدراڵی بۆ ویلایه‌ته‌که‌یان.
کاربه‌ده‌سـتانی باری نائاسایی له ئه‌له‌باما ده‌ڵێن نزیکه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی هێزی پاسه‌وانی نیشـتیمانی یارمه‌تی ده‌ده‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری له ویلایه‌ته‌که‌یان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه باوبۆرانی تۆرنادۆ زیانی زۆری به شـاری توسه‌لوسا گه‌یاند که له‌وێ کوژرانی 36 که‌س پـشـتڕاست کراوه‌ته‌وه. به درێژایی شـاره‌که خانووبه‌ره و باڵه‌خانه وێران بوون.
جگه له ئه‌له‌باما، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن باوبۆران 32 که‌سیشی له ویلایه‌تی مسیسیپـی کوشتووه. هه‌روه‌ها خه‌ڵـکیش له جۆرجیا و تێنسی و فێرجینیا و ئه‌رکه‌نساس گیانیان له ده‌سـتداوه.