Accessibility links

کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکی دووبارە بە تەنگەی هەستیاری تایواندا تێپەڕدەبێت


کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکی دووبارە بە تەنگەی هەستیاری تایوان تێپەڕی و و سوپای ئەمەریکا دەڵێت بەشێکە لە چالاکیە ڕۆتینیەکانی، بەڵام ئەم کارەی ئەمەریکا هەمیشە چین توڕە دەکات و پێی وایە واشنتن هەوڵدەدات گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر بکات.

هێزی دەریایی ئەمەریکا وتی کەشتی جەنگی دژە موشەکی یو ئێس ئێس میلیوس لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەکاندا لەنێو ئاوی نێودەوڵەتیدا " ئەرکێکی ڕۆتینی لە تەنگەی تایواندا ئەنجامداوە ".

وتیشی " تێپەڕبوونی کەشتیەکە بە تەنگەی تایواندا پابەندبوونی ئەمەریکا دەردەخات بۆ کراوەیی و ئازادیی هاتوچۆ لە دەریای هیند و هێمندا. سوپای ئەمەریکا لە هەرشوێنێک کە یاسا نێودەوڵەتیەکان ڕێگەی بدات لەڕێی ئاسمان و دەریاوە دەجوڵێت."

هێشتا چین وەڵامی تێپەڕبوونی کەشتیە ئەمەریکیەکەی بە تەنگەی تایواندا نەداوەتەوە.

مانگی ڕابردوو سوپای چین سەرکۆنەی ئەمەریکا و کەنەدای کرد لەسەر ئەوەی کەشتی جەنگیان بە تەنگەی تایواندا بردووە، وتی بەو کارەیان ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیان خستۆتە مەترسییەوە.

جێی ئاماژەیە چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، تایوانیش دەسەڵاتی چین ڕەت دەکاتەوە و لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیەکی گەورەی لێدەکرێت. چین دەڵێت تایوان گرنگترین و هەستیارترین کێشەیە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG