ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی به به‌رنووسێکی پێشنیازکراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌دا که ده‌یهه‌ویست پاریزگاری له مه‌ده‌نییه‌کانی فه‌له‌ستینی بکات، له ده‌مێکدا به‌رنوسێکی پێشنیازکراوی ئه‌مه‌ریکاش په‌سند نه‌کرا که په‌ره‌سه‌ندنی گرژی ئه‌م دواییانه‌ی خسته سه‌ر ئه‌ستۆی حه‌ماس.
به‌رنووسی پێشنیازکراوی کوه‌یت پشتیوانی پێویستی بۆ په‌سندکردن هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا مافی ده‌نگنه‌دانی خۆی به‌کارهێنا و به‌ربه‌ستی کرد.
ئه‌مه‌ریکا له ده‌نگدانی ڕۆژی هه‌ینیدا دوورخرایه‌وه و ته‌نیا وڵاتێک بوو که ده‌نگی به به‌رنووسی پێشنیازکراوی خۆیدا. بولیڤیا، کوه‌یت و رووسیا ده‌نگیان به به‌رنووسه‌که نه‌دا، له ده‌مێکدا دا 11 ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆیان له ده‌نگدان پاراست. پێش ده‌نگنه‌دان سه‌باره‌ت به به‌رنووسی پێشنیازکراوی کوێت نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا تێ بینی خۆی هه‌بوو.
نیکی هه‌یلی: "له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنووسه له وه‌سفکردنی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه له غه‌زه دابه ئاشكرا راستی و دروستی تێدا نیه و ئه‌وه‌ش زیان به هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌و ئاشتی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ریکا له دژی ئه‌م به‌رنووسه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بێت په‌سندی ناکات. به‌ڵام ڕێگایه‌کی تر بۆ ئه‌وه که‌سانه هه‌یه که له توانیان دابوو ئه‌و ڕاستییه‌یان بۆ ده‌ربکه‌وێت که کاری تێرۆرستی حه‌ماس هۆکارێکی به‌رچاو له نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییانه و دۆخی ناله‌بار له غه‌زه‌یه. ئێمه پێشنیازی به‌رنووسێکی به‌جیا ده‌که‌ین."
به‌رنووسی کوێت داوای ده‌کرد که له‌شکری ئیسرایل هه‌ر چه‌شنه به کارهێنانی زۆر رابگرێت. ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌رنووسه‌که یه‌ک لایه‌نه‌یه و تێیدا ئاماژه به حه‌ماس نه‌کراوه.
باڵیۆزی به‌ریتانیا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌خنه‌ی له هه‌ر دووک به‌رنووس گرت.
کارن پیرس: "به‌ریتانیا له مێژه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌کانی ئێسرایل و فه‌له‌ستینییه‌کان پشتیوانی له کرداری ی‌و ئێن کردوه. هه‌ر بۆیه به‌ڕێز سه‌رۆک زۆر جێگای داخه که به‌رنووسه‌کانی ئه‌مڕۆ خاڵی وایان تێدان که یان پارسه‌نگ نه‌کراون یان ئه‌وه‌ی زۆر روون نین. بۆ وێنه، به‌رنوسی کوێت ناوی لایه‌نه‌کانی تێرۆرستی وه‌ک حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی تێدا نیه. ئێمه حه‌ماس مه‌حکوم ده‌که‌ین به‌ڵام له هه‌مان کات دا جێگای داخه که به‌رنووسه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی پێویست ئاماژه‌ی به به‌رپرسیاره‌تییه‌کانی ئیسڕایل له په‌یوه‌ندی غه‌زه‌دا نه‌کردووه."
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هوشداری داوه که توند و تیژییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان ئیسرایلی و فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌ره په‌ره‌سه‌ندنی جیدییه که وه‌تا 2014 شه‌ر له نێوان عه‌ماس و ئیسرایل ڕوویداوه.