Accessibility links

ئەمەریکا بڕیارەکەی ڤەنزوێلا بۆ بڕینی پەیوەندییە سیاسیەکان ڕەت دەکاتەوە


ئەمەریکا بڕیاری سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆی ڕەت کردەوە بۆ بڕینی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و وتی پێی وانیە مادورۆ ئەو دەسەڵاتەی هەبێت پەیوەندییەکان ببڕێت و ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو حکومەتەدا کە ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گویدۆ ڕابەری دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییە سیاسییەکانیدا لەگەڵ ڤەنزوێلا و پەیوەندییەکانمان لەڕێی حکومەتەکەی سەرۆکی کاتی گویدۆوە دەبێت کە داوای کردووە نوێنەرەکانمان لە ڤەنزوێلا بمێننەوە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا مادورۆ ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا دەبڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دان نا بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوای گویدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە.

پەمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا دان نانێت بە ڕژێمەکەی مادورۆدا وەکو حکومەت. بەپێی ئەوەش ئەمەریکا باوەڕی وایە سەرۆکی پێشوو نیکۆڵاس مادورۆ هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نیە تاوەکو بتوانێت پەیوەندییە سیاسییەکان ببڕێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG