Accessibility links

 ئەو ئەمەریکاییانەی ڤاکسین نەکراون زۆربە ی سپی پێستەکان و لایەنگرانی کۆمارییەکانن


بەگوێری راپرسییەک ئەوەی لەلایەن دامەزراوە خانەوادەی کایزەری خزمەتگوزاری تەندروستیەوە ئەنجامدراوە ئەوە دەردەخات کە ئەو ئەمەریکاییانەی دەڵین بە دڵنیاییەوە خۆیان بە ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 ناکوتن، بەزۆری سپی پێستەکان و لایەنگرانی کۆمارییەکانن.

هاوکات ئەوگروپەی بەنیازە چاوەڕوان بکات و بە وریاییەوە چاودێر کێشەکان بکات ئەو گروپە بەشێوەیەکی نایەکسان لە نێوان رەشپێستان و ئەوانەی بەزمانی ئیسپانی دەدوێن دایە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەمەریکا ئامانجەکەی سەرۆک بایدنی نەپێکاوە سەبارەت بەوەی کە هەتا بۆنەی چواری تەموز واتا ئەمڕۆیەکشەممە کە رۆژی سەبەخۆیی ئەمەریکایە، لە سەدا 70 ئەمەریکاییەکان بەلای کەم یەک دۆسی ڤاکسینەکەیان لەخۆیان دابێت.

XS
SM
MD
LG