Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا دەکات بە خێرایی ڕووسیا جێبهێڵن


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەوەی ئەو ئەمەریکییانەی کە ڕەگەزنامەی ڕووسیشیان هەیە لەلایەن مۆسکۆوە وەربگیرێن و بکرێنە سەرباز و یارمەتیدەر بن لە شەڕەکەی دژ بە ئۆکرانیادا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ڕەنگە ڕووسیا دان پێدانان بە دوو ڕەگەزنامەییدا ڕەت بکاتەوە، ڕەگەزنامەی ئەمەریکی ڕەت بکاتەوە و ڕێگەیان نەدات دەستیان بگات بە یارمەتی کونسوڵی ئەمەریکا، ڕێگە نەدات ڕووسیا جێبهێڵن، ئەو کەسانەشی دوو ڕەگەزنامەیان هەیە بۆ خزمەتی سەربازیی وەریانبگرێت."

گوتیشی هاوڵاتیانی ئەمەریکا نابێت گەشت بۆ ڕووسیا بکەن و هەر کەسێکیش کە ئێستا لەوێیە " دەبێت دەستبەجێ ڕووسیا جێبهێڵێت لە کاتێکدا کە گەشتە ئاساییە سنووردارەکان هێشتا لەبەردەستدان."

وەزارەتەکە گوتیشی " لە ئێستادا گەشتی ئاسمانی بۆ دەرەوەی ڕووسیا زۆر سنووردارە و زۆرجاریش لەبەردەستدا نین. گەشتکردن بە ئوتومبێل و پاس هێشتا ماون."

بەڵام وتی گەشتیارانی ئەمەریکا و ئەو ئەمەریکییانەی کە لە ڕووسیا دەژین و پلانی جێهێشتنی ئەو وڵاتەیان هەیە " دەبێت بە زووترین کات خۆیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ کارەکانیان ڕێکبخەن. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆتوبەندێکی زۆر خراوەتە سەر تواناکانی بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمەریکی لە ڕووسیا، هەلومەرجەکانیش بە بژدارەکانی گواستنەوەشەوە، ڕەنگە لە ناکاو سنووردارتر بکرێن."

هەروەها هۆشداریدایە ئەمەریکییەکان و گوتی " مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین لە ڕووسیا گرەنتی نیە. خۆتان بە دوور بگرن لە سەرجەم خۆپیشاندانە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان و وێنەی ئەندامانی ئاسایش لەو بۆنانەدا مەگرن. بەرپرسانی ڕووسیا هاوڵاتیانی ئەمەریکییان دەستگیرکردووە کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدارییان کردووە."

XS
SM
MD
LG