ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی له چین نیشـانی داوه که‌وا زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا باشترین زانکۆی جیهانن.
ڕاپرسی گشتی سـاڵانه‌ی زانکۆی ژیا‌و تۆنگی چینی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا له ڕووی توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر پـێشـکه‌وتوون و له پـێشـه‌وه‌ی ئه‌و زانکۆیانه‌ن که خوێندکارانی چینی خوازیارن خوێندنی خۆیانی لێ ته‌واوبکه‌ن.
ڕاپـرسیـیه‌که نیشـانی ده‌دات 4 زانکۆی ئه‌مه‌ریکا له سه‌روو لیستی زانکۆ باشه‌کانی جیهانن و زانکۆی هارڤه‌رد یه‌که‌میان بووه و له 100 زانکۆ یه‌که‌مه‌که‌ی جیهاندا 54 یان له ئه‌مه‌ریکان. زانکۆی کامبرجی به‌ریتانی له پـله‌ی 5 دایه و زانکۆی ئۆکسفۆردیش که ئه‌ویش له به‌ریتانیایه له ژماره 10 دایه.
زانکۆی تۆکیۆ له ژاپـۆن له پله‌ی 20 دایه و زانکۆی کیۆتۆ هه‌ر له ژاپـۆن له پله‌ی 24 دایه.