Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوای دانانی سنوورێـک بۆ بیرۆکراسی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی بیرۆکراسی و خراپی بەڕێوەبردنەوە نەیتوانی تەواوی ئامانجەکانی بەدی‌بهێنێت.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە پاڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پـێشکەشی کرد گوتی "سەرەڕای ئەوەی بودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕێژی 140% زیادیکردووە و لەوەتای ساڵی 2000 وە ژمارەی کارمەندانی دوو هێندە بووە، نەماندی ئەنجامەکانی لە ئاستی ئەو زیادکردنانە بن، بەڵام دەزانم لە سایەی سکرتێری گشتی ئەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت و بە خێرایـیش دەبێت."

پاشان ستایشی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و داوای لێکرد هەموو دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت تاوەکو سنوورێـک بۆ ئەو بیرۆکراسیـیە دابنێت و تواناکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهێزبکات.

ئەم وتارەی سەرۆک ترامپ پاش خستنە ڕووی پـرۆژەیەک بۆ چاکسازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان هات کە واشنتن ڕابەرایەتی دەکات و 100 وڵات پشـتیوانی لێدەکات.

لەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نوێنەرانی 12 وڵاتی دیکە ئامادەبوون.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا گەورەترین بەشداری دارایی‌یە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

XS
SM
MD
LG