Accessibility links

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارەکەی ئەمەریکا لە بارەی ئۆرشەلیم ڕەتدەکات


People gather at the General Assembly, prior to a vote, Dec. 21, 2017, at United Nations headquarters in New York.

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پـرۆژە بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل.

کۆمەڵەی گشتی کە لە 193 وڵات پـێکدێت، ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە ئامادەبوونی 172 وڵات پـرۆسەی دەنگدانەکەی بۆ پـرۆژە بڕیارەکە سازکرد کە لەلایەن تورکیا و یەمەنەوە داواکرابوو بە ناوی وڵاتانی عەرەب و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی. 128 وڵات پشتیوانیان لە بڕیارەکە کرد و 9 وڵات ڕەتیانکردەوە و 35 وڵات دەنگیان نەدا.

بەر لە دەنگدانەکە نیکی هەیلی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل لەسەر بنچینەی بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا بووە کە لە ساڵی 1995 وە پەسەندکراوە. ڕوونیشی کردەوە ئەم بڕیارەی ئەمەریکا لە دژی چارەسەری دوو دەوڵەتی نیـیە و هیچ کاریگەری خراپی بەسەر پـرۆسەی ئاشتیدا نابێت.

باسی لەوەش کرد ئەمەریکا ئازادە کوێ بۆ باڵیۆزخانەی خۆی دەسـتنیشان دەکات. هەروەها گوتی ئەمەریکا ئەم ڕۆژە لە یاد ناکات کە چۆن لە کۆمەڵەی گشتی هێرشی دەکرێتەسەر. جەختی کردەوە هیچ دەنگدانێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت گۆڕانکاری بەسەر بڕیارەکەی ئەمەریکا بهێنێت، وە بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ ئۆرشەلیم جێبەجێ دەکرێت.

XS
SM
MD
LG