Accessibility links

هەیڵی بە پانێڵی سینات دەڵێت ئێستا ئەمەریکا کاریگەریگەرییەکی زیاتری هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هەیڵی
باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هەیڵی

نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە پانێڵی سیناتی وت ئێستا ئەمەریکا ڕۆڵێکی کاریگەرتر دەبینێت لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە کێشەکانی کۆریای باکوور و سوریا و ڤەنزوێلا.

نیک هەیڵی بە لیژنەی کاروباری دەرەوەی وت " ئێستا هاوڕێکانمان و دوژمنەکانمان دەزانن جارێکی دیکە ئەمەریکا دەنگی خۆی دۆزییەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەباشی دەزانن ئەمەریکا لەگەڵ چیدایە و هەروەها دژی چیشە."

هەیڵی، فەرمانڕەوای پێشوویی ساوث کارۆلاینا کە بۆ ماوەی پێنج مانگە پۆستی نوێنەرایەتی ئەمەریکای وەرگرتووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سەرکەوتووانە توانیویەتی وا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە سزای زیاتری کۆریای باکوور بدەن بەهۆی بەردەوامبوونی لە پەرەپێدانی چەکەکانی و تاقیکردنەوە موشەکییەکانیدا و هەروەها لە هەمان کاتدا هێڵێکی سوری داناوە بۆ سوریا کە ئەگەر هاتوو سوریا چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت ئەوا ئەمەریکا کاردانەوەی دەبێت.

هەیڵی وتی " هەتاکوو فشاری زیاتر بخەینە سەر کۆریای باکوور باشترە، تۆ مامەڵە لەگەڵ سەرکردەیەکی (کیم جۆنگ ئون) نەخۆشدا دەکەیت کە پێی وایە ئێمە دەمانەوێت بیکوژین. پێی وایە ئێمە هەوڵ دەدەین ڕژێمەکە بگۆڕین، خەڵکەکەی لە تاریکیدا هێشتۆتەوە تەنها ئەوە دەبیستێت کە دەیەوێت ئەوانی تر بیبیستن. هەروەها ئەوەی دەبێت بیرمان بێت ئەوەیە ئەو بەرنامەیەکی چەکی ناوەکی پەرەپێدەدات."

سەبارەت بە سوریاش وتی " پێم وایە ئاگادارکردنەوەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ئەسەد و بەردەوامی ئێمە لە وەبیرهێنانەوەی ئێران و ڕوسیا کە بڕیاریان داوە پشتیوانی لە سوریا بکەن، ئەمانە ئاماژەیەک بوون بۆ ئەوەی کە ئێمە ئەمەمان پێ قبوڵ نیە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG