Accessibility links

تیلەرسن سەردانی ئۆکرانیا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن هەفتەی داهاتوو یەکەم سەردانی فەڕمی خۆی بۆ ئۆکرانیا ئەنجامدەدات دوای ئەوەی هاوەڵی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەکات لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بیست

تیلەرسن لە نۆی مانگی حەوتدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا پێترۆ پۆرۆشینکۆ و چاکسازانی گەنج " ی حکومەت و کۆمەڵگەکەدا کۆدەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەد هاتووە دەڵێت " ئەمەریکا جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی لە سنووری ئۆکرانیا و ناوچەکە دەکاتەوە لەکاتێکدا هانی حکومەتی ئۆکرانیا دەدات بەردەوام بێت لە چاکسازییەکان کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئابووری و سیاسی و سەربازیی ئۆکرانیا."

سەرۆک ترامپ مانگی پێشوو میوانداریی هاوتا ئۆکرانییەکەی کرد لە کۆشکی سپی، دوای ئەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای زیاتری سەپاند بەسەر ڕوسیا و یاخیبووانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا هەروەها بەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەشدا کە پەیوەندییان بەوانەوە هەیە.

زیادکردنی سزاکان بووە هۆی ئەوەی ڕوسیا پشتیوانی زیاتری یاخیبووە ڕوسییەکان بکات لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG