Accessibility links

ئەمەریکا: دیبلۆماتکارێکی باڵای وڵاتەکە سەردانی ئۆکرانیا و ڕوسیا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا دیبلۆماتکاری باڵای وڵاتەکەی لە ئەوروپا ڕەوانەی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکات تاوەکو تاوتوێی زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا بکات، هەروەها جەختکردنەوە لە پابەندبوونی ئەمەریکا بە سەروەری ئۆکرانیاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " یاریدەدەری سکرتێری کاروباری ئەوروپا و ئەوروپای ئاسیایی کارین دۆنفڕاید لە 13-15 ی مانگی دوانزەدا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتەکاندا تاوتوێی زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا دەکات,هەروەها جەخت لە پابەندبوونی ئەمەریکا دەکاتەوە بە سەروەریی و سەربەخۆیی و سەربەستی خاکی ئۆکرانیاوە."

هەروەها وتیشی " دۆنفڕاید جەخت لەوە دەکاتەوە دەتوانین لەڕووی دیبلۆماتیەوە بەرەو پێشەوە بڕۆین لە کۆتایی هێنان بە ململانێکانی ناو دۆنباس، ئەوەش لەڕێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی مینسکەوە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG