Accessibility links

واڵتز: ڕەخنەگرتن لە ئەمەریکا جێگەی قبوڵکردن نییە و چاوەڕی دەکەم زێڵێنسکی ڕێککەوتنی کانزاکان واژۆ بکات


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مایک واڵتز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مایک واڵتز

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مایک واڵتز ڕۆژی هەینی،21ی مانگی دوو ڕایگەیاند پێشبینی دەکات سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێڵێنسکی ڕێککەوتنێکی کانزاکان لەگەڵ ئەمەریکادا واژۆ بکات و داواشی کرد سەرۆکی ئۆکرانیا قسەکانی نەرمتر بکاتەوە و وتی رەخنەگرتن لە ئەمەریکا جێگای قبوڵکردن نییە.

واڵتز وتی " بە کورتی، سەرۆک زێڵێنسکی ئەو ڕێککەوتنە واژۆ دەکات، ئەوەش لە ماوەیەکی کورتدا دەبینن."

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی وتیشی ڕەخنەکانی ئۆکرانیا لە ئەمەریکا "قبووڵکراو نییە" و داوای لە ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە کە قسەکانی نەرمتر بکاتەوە و ڕێککەوتنی کانزاکان لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ بکات.

واڵتز هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاکس نیوز وتی "ئێمە هەموو ئەم کاردانەوەیە دەبینین و پێویستە قسەکانیان نەرمتر و ئارامتر بکەنەوە و بە وردی بیر لە واژۆکردنی ئەو گرێبەستە بکەنەوە".

قسەکانی واڵتز ئاماژەیە بۆ پێشنیازێک کە بەپێی ئەو پێشنیازە ئەمەریکا دەستی بگات بە سامانە سروشتییە زۆرەکانی ئۆکرانیا لە بەرامبەر هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ بەرگریکردن لە دەستدرێژی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG