Accessibility links

دوای کوژرانی 17 کەس لە تەقینەوەیەکدا نوێنەرانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا داوای ئاشتی دەکەن لە یەمەن


نوێنەرانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا لە یەمەن داوایان لە حوسییەکانی یەمەن کرد کۆتایی بە هێرشەکانیان بۆ سەر باکووری وڵاتەکە بهێنن، ئەمەش دوای ئەوەی 17 کەس لە تەقینەوەیەکدا کوژران و حکومەتی یەمەن وتی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکی موشەکی حوسییەکانەوە بووە.

دواتر حوسییەکانی یەمەن وتیان تەنها بۆردومانی بنکەیەکی سەربازییان لە شاری مەئرەب کردووە، هەروەها پێشوازییان لە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ کرد لە ڕووداوەکە.

لە نێو قوربانیانی تەقینەوەکەدا کە لەنزیک بەنزینخانەیەکی شاری مەئرەب ڕوویدا منداڵێکی پێنج ساڵانەی تێدابووە، سەرچاوە تەندروستیەکانیش بە ڕۆیتەرزیان وت ژمارەی کوژراوان بەرزبۆتەوە بۆ 21 کەس.

حکومەتی یەمەن کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانراوە و ماوەی شەش ساڵە دژی حوسییەکان دەجەنگێت، وتی ئەو تەقینەوەیەی کە بەنزینخانەکەی خاپوور کردووە بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بووە.

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەمەن کاثی وێسلی وتی " ئەم ململانێیە نامرۆییانەیە و پێویستە بوەستێت."

لەلایەکی دیکەشەوە نوێنەری بەڕیتانیا لە یەمەن لە تویتەر نوسیویەتی بەشداریکردنی حوسییەکان بەشێوەیەکی جددی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، لەوانەیە " ڕێگری بکات لە کەوتنەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG