Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت تورکیا هاوپەیمانێکی ستراتیژیتیە


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت تورکیا هاوپەیمانێکی گەورەی ناتۆیە و هەروەها هاوپەیمانێکی ستراتیژی گەورەی ئەمەریکایە لە سەرانسەری جیهان.

دانۆڵد ترامپ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتیشی پەیوەندی ئابوری نێوان واشنتن و ئەنکەرە بە بەردەوامی پەرەدەسێنێت. هەروەها پەیوەندی دیپـلۆماسی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات گرنگە بۆ مسۆگەرکردنی پاشە ڕۆژێکی پـڕ لە ئاشتی و پـڕشندار.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی تاووتوێی زۆر بابەتیان کردووە، لەوانە بارودۆخی سوریا، وە وتووێژەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە باکوری سوریا ئەنجامی باشی هەبووە لە نێو ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە بۆ سەدان ساڵ بەردەوامبووە.

دانۆڵد ترامپ سوپاسی سەرۆکی تورکیای کرد بۆ هاوکاری لە بنیادنانی ڕۆژهەڵاتێک کە تیایدا ئاشتی بەرقەراربێت. جەختی کردەوە کە دەبێت تورکیا بەردەوامبێت لە پابەندبوونی لەوەی پـێویستە پـێی پابەندبێت.

ترامپ باسی لە ئاگربەستەکەی باکوری سوریا کرد و گوتی بابەتێکی ئاڵۆزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە خێرایی زیاتر جێگیردەبێت.

ئەردۆغان لای خۆیەوە گوتی دەتوانن بە یارمەتی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە میلیۆنێک ئاوارەی سوری بگەڕێننەوە بۆ ناو سوریا بۆ ئەو ناوچەیەی بە ناوچەی ئارام پـێناسەی دەکەن. گوتیشی دەبێت ئەمەریکا و تورکیا هاوکاریـیەکانیان زیاتر بکەن و دەبێت لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیـیەکانیاندا هەڵبدەنەوە وەک دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆ.

گوتیشی هەردوولایان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی شەڕی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان بکەن جێی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.

XS
SM
MD
LG