Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت شیانی هەیە لەسەر S-400 سزا بەسەر تورکیا بسەپـێندرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر بێت و تورکیا سووربێت لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی جۆری S-400 ی ڕووسیایی، ئەوا شیانی هەیە ئەمەریکا سزای بەسەردا بسەپـێنین.

ڕۆبەرت پالەدینۆ جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پـرسیارێکی ڕۆژنامەوانی گوتی واشنتن لە مێژەوە بۆ ئەنکەرەی ڕوونکردووەتەوە کە نیگەرانی ڕاستەقینەی لەم بارەیەوە هەیە وە چەندان ساڵە سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکایی و سیستەمی دیکە بۆ تورکیا پـێشنیارکراوە.

گوتیشی بە ڕوونی ئاگاهیان بە تورکیا داوە ئەگەربێت و ئەو سیستەمەی ڕووسیا بکڕێت، ئەوا ئەمەریکا پـیاداچوونەوە دەکات بە مەسەلەی بەشداری تورکیا لە بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی F-35 و لەگەڵ ئەوەشدا شیانی هەیە بەپـێی یاسای CAATSA سزا بەسەر ئەنکەرە بسەپـێنرێت.

یاسای CAATSA، واتە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە، لە ساڵی 2017 وە کاری پـێدەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و کۆریای باکور.

XS
SM
MD
LG