Accessibility links

سەرۆک ترامپ: تورکیا وڵاتێکی زۆر دۆستی ئەمەریکا نەبووە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت تورکیا وڵاتێکی زۆر دۆستی ئەمەریکا نەبووە، ئەمەش پاش زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر دەسـتگیرکردنی قەشەیەکی ئەمەریکایی لە لایەن ئەنکەرەوە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی لە کۆشکی سپی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی تورکیا قەشەیەکی کرستیانی مەزنی دەسـتبەسەرکردووە کە پـیاوێکی زۆر بێ تاوانە.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکە ستیفن مەنۆخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا گوتی سزایان بەسەر چەند وەزیرێکی تورکیا سەپاندووە و سزای زیاتریش دەسەپـێنن ئەگەربێت و ئەنکەرە لە زووترین کاتدا قەشە ئەندرۆ برەنسن ئازاد نەکات.

قەشە ئەندرۆ لە مانگی دەی ساڵی 2016 لە تورکیا دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی سیخوڕی و پشـتیوانیکردن لە فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان. لە ئێستادا قەشە ئەندرۆ لە ئەپارتمانێک لە شاری ئزمیر دەسـتبەسەرە.

XS
SM
MD
LG